کاتی پیری: پێویستە تورکیا وەک بەرپرسی تاوانی شەڕ ببینرێت

کاتی پیری پەرلەمانتاری هۆڵەندی یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، پێویستە تورکیا وەک بەرپرسی تاوانی شەڕ لەدژی کورد ببینرێت.

کاتی پیری لە سەر هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەدا، پێویستە تورکیا وەک بەرپرسی تاوانی شەڕ لەدژی کورد ببینرێت، بەکارهێنانی فسفۆڕی سپی نەک تەنها مەترسیدارە، لەهەمانکاتدا پێشێلکردنی یاسایی نێودەوڵەتیە لە قەدەغەکراوە.