کارتاڵ: یەکێتی نەتەوەیی بۆ کورد پێویستیەکە

ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل لە شاری هەلسینگبۆرگی سوید قسەی کرد و ڕایگەیاند هەڕەشەکان لەسەر کوردستان گەورەن و یەکێتی نەتەوەیی بۆ کورد پێویستیەکە.

ڕۆژی یەکشەمە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا.

ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل قسەی کرد و ئاماژەی بە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا و چالاکیی بایکۆتکردنی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، هەوڵەکانی کەنەکە و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد.

کارتاڵ ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئا پیلانگیڕی و هێرشێک بە تەنها لەدژی پارچەیەک یان پارتێکی نییە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لەناوببات.

کارتاڵ وتی، "ڕۆشنبیر، هونەرمەند و پارتە سیاسیەکان بە پیلانگێڕی دەوڵەتی تورکیان زانی و بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد و کەنەکەش کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و لەم چوارچۆڤەیەدا ەستی بە کار کرد.

کارتاڵ ڕاشێگەیاند، ئەرکێکی ناچاریە کە پارتە کوردیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کورد هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی بدەن و بەهێزی بکەن.

کارتاڵ هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بەبیرهێنایەوە و ڕاگەیاند، کێشەی کورد ئیدی نێودەوڵەتی بووە، لە ڕۆژەڤی هەموو جیهاندایە. پێویستە لەم سەردەمەکدا تێکۆشانی ئازادی کورد لە هەموو کوردستان بەهێز ببێت.

کارتاڵ وتی، "بۆ ئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد لە چوار پارچە بەهێز ببێت، پێویستیمان بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە.

لە کۆتاییدا کارتاڵ بانگەوازی لە پارت، ڕێکخستن، ڕۆشنبیر و هونەرمەندا کرد، بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەست بە هەوڵەکانیان بکەن و بە دەنگێکی یەکگرتوو کاریگەری لەسەر ڕای گشتی جیهان دروست بکەن.

ف.ق