کالکان: مرۆڤ دەتوانێت بە شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش شۆڕشی یەکبوون دروست بکات

دوران کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش ئادال وتی: "دەتوانرێت بە هاوڕێیان شۆڕشگێڕی وەکو ئولاش، شۆڕشی یەکبوونی گەلان جێبەجێ بکرێت".

دوران کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە، لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمونارە شۆڕشگێڕەکان (DKP)، فەرماندەی (BOG) و وتەبێژی (HBDH) ئولاش ئادال، لەبارەی ئەو شەهیدەوە قسەی کرد.

کالکان لەبارەی ئادال کە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٧ شەهید بوو بەم شێوەیە قسەی کرد:

جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بۆ بەدیهێنان و سەرخستنی ئامانجی هاوڕێ ئولاش و یادەکەی زیندوو ڕادەگرین. بەڕاستیش هەرچەندە ماوەیەکی کورتیش بووبێت، ڕۆژانی مێژوویی لەگەڵ هاوڕێ ئولاش ژیاین. کاری زۆر گرنگی پایەدارمان کرد کە دەمێننەوە. وتەبێژیی دامەزرێنەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانی کرد و پێکەوە ڕامانگەیاند. یەکێک لەو کەسانە بوو کە زۆر ڕەنجی لەسەر دامەزراندن، بە سیستەمکردنەکەی دا. بە تێڕوانینە وردەکانی، ئارامی، ڕەنجدان، گرنگی دەدایە بەرانبەرەکەی، بەهای پێ دەبەخشی، لە چارەسەری کێشەکاندا، ڕۆڵی کلیلی چارەسەریی دەگێڕا، دەبووە هێزی چارەسەریی. ئەنجام چی سەلماند؟ لە شەهیدبوونەکەی بەولاوە، لەو دوو ساڵەدا چی بووە؟ ئەوە ڕاستییەکە؛ لە تورکیا تاقەڕێگەی ڕزگاربوون، شۆڕشی دیموکراتیکە. تاکە ئەلتەرناتیڤ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانە. جگە لە (HBDH)، هیچ هێزێک نییە ببێتە ئەلتەرناتیڤی ئیدارە و رژێمی ئێستا. ئەلتەرناتیڤی دەوڵەتێکی لەو شێوەیەی کە هەوێنەکەی فاشیزم، قڕکردن و داگیرکارییە، دەتوانێت بەڕێوەبەری دیموکراتیکی گەل بێت. دەتوانێت هەلوێست، یەکێتی، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی یەکبوونی گەلان بێت. دیسان ئەلتەرناتیڤی عەقڵیەت و سیاسەتی قڕکەری فاشیست، پەیمانی گەلانی دیموکراتیک لەسەر بنەمای برایەتی گەلان، یەکێتی دیموکراتیک، ئەو پەیوەندییە، یەکێتییەکەیەتی، بەڕێوەبردنی دیموکراتیکی گەلە. پراکتیک ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەدات پراکتیکی تورکیا، ڕوون بوەتەوە کە تاکە ئەلتەرناتیڤ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانە، سەرفرازی شۆڕشی یەکبوونییە. جگە لەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ ڕزگاربوون لە سیستمی فاشیست، داگیرکەر قڕکەر، کۆمەڵکوژ، گوشارکەر، ئەشکەنجەکەر. هیچ داهاتوویەکی هۆشیاریی و سیاسی تورکا نییە. هیچ ڕێگەیەکی دی نییە کە ببێتە وڵاتێک مرۆڤ بتوانێت تێیدا بژیێت، ببێتە کۆمەڵگەیەک کە بە دیموکراتی تێیدا بژیت."

وەک دەزانرێت فاشیزم ئەوە نییە کە ناتوانرێت لەناوببرێت

کالکان وتی مرۆڤ دەتوانێت فاشیزم لەناو ببات و ڕێگەکەشی بەرێکخستنکردنی گەلە و بەردەوام بوو:

"دیسان ئەوەی پشتڕاست کراوەتەوە چییە؟ دەتوانرێت فاشیزم لەناو ببرێت، مرۆڤ دەتوانێت دیکتاتۆری ئێستا بڕوخێنێت، گەل دەتوانێت ڕۆشنبیر بکرێت، دەکرێت بە ڕێکخستن بکرێت، مرۆڤ دەتوانێت گەل بۆ چالاکی و شۆڕشی یەکبوون هەستێنێتە سەرپێ. بەڕاستیش، ئەو شۆڕشەی کە بەرهەمی جەماوەرە، بە ئەفراندنی بزووتنەوە گەورەکانی گەل دەتوانێت پێکبێت. ئێمە سەیری ئەنجامی هەڵمەتی بەرخۆدانی 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم لەناودەبەین، کوردستان ئازاد دەکەین' بکەین، کە بەم دواییانە بزووتنەوەکەمان خستبوویە ڕوو، هەموو هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان بەشداری بوون. ئەو ئەنجامە لەسەر شکاندنی گۆشەگیریی ڕەها و ئەشکەنجە کە هەوڵ دەدرا لەسەر ئیمرالی جێبەجێ ی بکەن، ڕۆڵی گێڕا؟ دیوارەکانی فاشیست چۆن لەناوبران؟ ئیرادەی فاشیست چۆن شکا؟ ئەوە بە ڕوونی بینرا. ئەوە دەردەکەوێت، دەبینین هەندێک وای دەبینن دیکتاتۆرە فاشیستەکان لەناو نابرێن، نەک ئەوەی کە نەتوانن لەناوببرێن. بێگومان لەخۆیانەوە لەناوناچن، بەڵام کاتێک بە کۆمەڵ ڕەفتار بکەیت، گەل پەروەردە بکەیت، هۆشیاری بکەیتەوە، ڕێکی بخەیت و مرۆڤی شۆڕشگێڕ پێشەنگایەتی بکات، بە هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیی بە شێوازێکی ڕاست، خەباتێکی شۆڕشگێڕی لەسەر بنەمامی یەکێتیبوون و پێکەوەبوون، وەکو هەندێک وا دەزانن، فاشیزم ئەوە نییە نەتوانرێت لەناو ببرێت."

مومکینە کە مرۆڤ لاوازییەکانی فاشیزم ببینێت و بیڕوخێنێت

کالکان ئاماژەی بەوە کرد کە چۆن دەتوانرێت فاشیزم لەناوببرێت، وتی دەبێت مرۆڤ لە فاشیزم نەترسێت، دڵی نەلەرزێت، لاوازییەکانی ببینێت و لەدژی تێبکۆشێت، کالکان وتیشی:

"بێگومان هێزی هەیە، هێرشکارییە، دیکتاتۆرییانە دادەپلۆسێنێت، دەکوژێت، هەموو گوشار و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییەک دەکات. بەخوێن تینووە. بێگومان دەبێت مرۆڤ بە سوکی نەیبینێت. کە بە جدی بیبینێت مانای ئەوە نییە وای ببینێت لەناوناچێت، تێکناشکێنرێت و مرۆڤ ناتوانێت لێی تێپەڕێت، مانای ئەوە نییە لێی بترسێت، دڵی بلەرزێت، وەکو ماو وتی بەڕاستی فاشیزم وەکو پڵنگێکی کارتۆنییە. کە هێرشکاریی و دڕندەییەکەی دەبینێت، دەتوانێت پێی بڵێت پڵنگ، بەڵام چەندین لایەنی لاوازیشی هەیە، لە چەندین لایەنەوە وەکو پڵنگێکی کارتۆنییە. مرۆڤ دەتوانین لاوازییەکانی ببینێت و بچێتە سەری و پێی بڵی وەرە خوارێ. ئەوەش سەلێمێنراوە. بەڵام لەو هەمووانە چ ئەنجامێک هەڵێنجین؟ بەڵێ تاکە ڕێگە بزووتنەوەی شۆڕگێڕیی یەکبوونە، گەشەکردنی سیستمی ژیانی نوێ لەسەر بنەمای برایەتی گەلان، یەکێتی دیموکراتیک، ژیانی ئازاد، یەکسانی و دادپەروەرییە. ئەوە دەتوانرێت پێکبهێنرێت، ڕێگاگەی کراوەیە. عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر دەتوانرێت بڕوخێنرێت. تورکیا دەتوانێت بەرەو داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک بڕوات. دەتوانێت بەردەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتەوە، هیوا بداتە مرۆڤایەتی، پێشەنگایەتی بکات و ببێتە ناوەندێکی ئازادیی و دیموکراسیەت. ئەو عەقڵییەتەی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر، کە بەربەست لەبەردەم ئەوە دروست دەکات، دەتوانرێت بڕوخێنرێت. مرۆڤ دەتوانێت لە نۆکەریی، خۆبەدەستەوەدان خۆی قوتار بکات. دەتوانرێت ئەو سیستمە داگیرکەر و زاڵمە لەناوببرێت. ئەو سیستمە باوکی پارەیە کە مرۆڤ برسی دەکات، بێکار دەکات، بێ داهاتوو دەکات، ژیان حەرام دەکات، دەتوانرێت لەناوببرێت".

ئولاش ئادال لەدژی فاشیزم پێشەنگایەتی دەکرد

کالکان وتی، پێشەنگایەتییەکی ڕاست و خەباتێکی شۆڕشگێڕ پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزم، ئەوەش سەلمێنراوە:

"پێویست بە خەباتێکی شۆڕشگێڕی وەها هەیە کە ڕاستییەکان بگەینێتە کۆمەڵگە، کۆمەڵگە بەهەموو چین و توێژێکەوە پەروەردە بکات، پەلکێشی بکات بۆ چالاکی. پێشەنگە شۆڕشگێڕەکان ئەو کارە شۆڕشگێڕییە دەکەن، ملیتانی شۆڕشگێڕ دەیکەن، ڕێکخستنی شۆڕشگێڕ دەیکەن کە لەو ملیتانانە پێکدێت. ئەگەرنا جەماوەر لە خۆیەوە هەلسوکەوت ناکات، فاشیزم لەخۆیەوە ناڕوخێت، کۆمەڵگە لە خۆیەوە ئازاد و دیموکراتیک نابێت. ئەوە بە پێشەنگایەتییەکی شۆڕشگێڕیی ڕاست دەتوانرێت جێبەجێ ببێت. کاتێک پێشەنگایەتییەکی وەها دێتە بەر باس، هاوڕێ ئۆلاش ئادال، هاوڕێیەکی وەها بوو کە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بوو کە نمونەی پێشەنگێکی شۆڕشگێڕ بوو. لەسەر بناغەی بەرخۆدانی گەزی، بە ئۆلاش بەیرەقدارئۆغڵو هەنگاوێکی گرنگیان هێنایە گۆڕێ، کەشوهەوایەکی جدییان خولقاند، ڕێگەیەکی نوێی شۆڕشگێڕییان کردەوە. هیوایان بەهەموو ئەوانە بەخشی کە بەدوای ئازادی و دیموکراسیدا دەگەڕان، بوونە پێشەنگەکانی بەیەکگەیاندنی گەورە."

وتە و ژیانی یەک بوو

دوران کالکان لەبارەی ژیانی ئۆلاش وتی:

"بۆچی؟ قسەکانی لە ژیان و ڕەفتاری ڕۆژانەیدا جێبەجێ دەکرد، بەو واتایەی کە قسە و کردەوەی یەک بوو، گوێی لە بەرانبەرەکەی دەگرت، تێدەگەیشت، دانووستانی لەگەڵ کەسەکان دەکرد، پێکەوە داهێنانی دەکرد، ئەوە بەشێک بو لە کەسایەتییە ڕێکخستنییەکەی. چونکە کارەکتەرێکی وەها بوو کە باوەڕی بە تێکۆشان هەبوو و خاوەن ئیرادە بوو. لە کارەکتەری ئۆلاشدا ئەوەمان بەدی کرد. دواتر هەندێک کەس بە هەندێک شێوە وتوێژیان کرد، وتوێژی لەبارەوە کرا، لە هەندێک وتوێژدا قسەی وا کرا کە شایستەی ئۆلاش نەبوو. ڕەخنەمان لێ گرتن. ئێمە لای ئەوان نەبووین. چونکە تێگەیشتنی ڕاستی ئۆلاش ئادال، بێگومان دەتوانرێت هەموو کاتێک وەکو سەلماندنێکی ڕاست بخرێتەڕوو، دەیتوانی گەشەی پێ بدات.  ئێمە لایەنگری ئەوە بووین. هێشتاش لەسەر ئەو هێڵەین. چونکە بەڕاستیش نوێنەرایەتی هەڵوێستی هێڵێکی کرد. بەشی خۆی لەخۆبردوو، سادە، ڕێکوپێک، خاوەن دیسپلین، ڕەنجدەر و خەباتکار بوو، دەیزانی دەبێت چی بکات، چۆن بیکات، هاوکات دەبووە چارەسەر و چارە، خاوەن کارەکتەرێکی وا بوو. نەدەبووە کێشە، لە کاتی کێشەکاندا هەڵنەدەچوو، تەنگەتاو نەدەبوو، لەبارەی کێشە هەرە قورسەکانیش بە بیرکردنەوەی قووڵ، بە تێڕوانین و شێوازی چارەسەرکردن چارەسەری بۆ دەدۆزییەوە، ئەگەر نەیتوانیبایە خۆی چارەسەری بکات، لەگەڵ ئەوانەی کە لەلای بوون، هاوڕێکانی، لەگەڵ یەکبوونی هێزە شۆڕشگێڕەکان چارەسەریی دەکردە بنەما، پێشبینی ئەوەی دەکرد، باوەڕی پێدەکرد و جێبەجێشی دەکرد."

لەگەڵ شۆڕشگێڕانی وەکو ئۆلاش ئادال شۆڕشی گەل دەخولقێنرێت

کالکان وتی (HDBH) ئەلتەرناتیڤێکە و داهاتووی تورکیایە و بەردەوام بوو:

"گەشەکردنەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات کە دەتوانرێت فاشیزم بڕوخێنرێت. دیکتاتۆرییەتی ئەردۆغان – باخچەلی لەگەڵ هەموو زوڵمەکانیشی گەیشتوونەتە کۆتایی ڕێگەکە، ئیتر ئەوەی کە هەڵیاندەوەشێنێتەوە شۆڕشی یەکبوونی گەلانی دیموکراتیکە. بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت بزووتنەوەیەکی جەماوەریی بخولقێنرێت کە بتوانێت ئەو شۆڕشە بکات. ئینجا تەنیا شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش ئادال دەتوانن ئەوە بکەن. ئەوانەی هەموو شتێکی خۆیان بە ژیانی دیموکراتیکی گەلان بەخشیوە، ٢٤ کاتژمێر بیر لەوە دەکەنەوە، بەپێی ئەوە دەژین، شانیان خستوەتە بەر گەشەپێدانی تێکۆشان، بۆ ئەو شێوازە ڕاستە، پێشخستنێکی تێرکەریان خولقاند، گرنگترینیش ئەوەیە ئەوانەی کە دەتوانن ئەوە بە ڕێکخستن بکەن، بتوانن لەگەڵ خەڵک بن، پەروەردەیان بکەن، لەسەر ئارمانج دەتوانن بەیەکیان بگەینن، دەبنە پێشەنگ. لەو لایەنەوە، ڕزگاربوون لە دیکتاتۆرییەتی فاشیستی تورکیا، گەشەپێدانی شۆڕشی یەکبوونی گەلانە، بە مسۆگەری، بەپێی پێوەر و هەڵوێستی ملیتانی شۆڕشگێڕ، ئەوانەی وەکو ئولاش ئادال، بە شۆڕشگێڕی وەها دروست دەبن. کاتێک مرۆڤ شۆڕشگێڕییەکی لەو شێوەیە بێنیتە تورکیا، دەبێت".

دەبێت خاوەنداری لە شۆڕشی یەکبون بکرێت

دوران کالکان بانگەوازی یەکێتی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە بەرژەوەندی خۆیان لە شۆڕش، ئازادی و دیموکراسیدا دەبینن، بەو شێوەیە کۆتایی بە وتەکانی هێنا:

"دەبێت بزانن کە چاوگی چارەسەری یەکەم، کێشەی دروستبوونی پێشەنگی شۆڕشە. پێشەنگایەتیکردن بۆ شۆڕشێکی لەو شێوەیە چۆن دەبێت، ئێستا سەدان، هەزاران شەهید هەن، شۆڕشگێری پێشەنگ هەن، شۆڕشگێڕی نمونە هەن. یەکێک لەوانەش دامەزرێنەی (HDBH) یە، لە دامەزرێنەرانی ((DKP - BOG) کە لەناو بەڕێوەبەریدا بوو، هاوڕی ئولاش ئادال بوو. بۆ نمونە دەبێت لێکۆڵینەوە لەبارەی کەسایەتی ئولاش ئادالدا بکرێت، لێی ورد ببنەوە. من پێشنیاری ئەوە بۆ هەموو ئەوانە دەکەم کە بەرژەوەندیان لە شۆڕشی یەکبوون، ئازادیی و دیموکراسیدا هەیە. پێش هەموویان بۆ گەنجان، ژنان، کرێکار و ڕەنجدەران، بۆ هەموو گەلانی ژێردەست... جارێی دیکە پێشنیار بۆ ئەو ملیتانانە دەکەم کە لەو ڕێگەیدا تێدەکۆشن. بۆ ئەوەی چارەسەرییەکەی لەوێ بدۆزنەوە.

جارێکی دیکە لەسەر ئەو بنەمایە، بە هەست و ڕێزەوە یادی هاوڕێ ئولاش ئادال دەکەمەوە. ئازارەکانی دابەش دەکەین. جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنم کە ئێمە هاوڕێبازی هەمان ڕێگەی ئەوین. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە هەموو گەلان، گەنجان، ژنان، کرێکار و ڕەنجدەران دەکەین کە ڕاستیی ئولاش ئادال باش بزانن، خاوەنداری لە هێڵی پێشەنگی شۆڕشی یەکبوون بکەن کە ئولاش ئادال نوێنەرایەتییەکەی دەکرد، لەسەر بنەمای تێگەیشتنی شۆڕشی یەکبوونی گەلان لەدژی سیاسەت و عەقڵییەتی قڕکەری فاشیست، یەکگرتوو بن لەسەر هێڵی دیموکراسی و ئازادی، بەڕێکخستن ببن، فاشیزم بڕوخینن و یەکێتی دیموکراتی بونیاد بنێن. فاشیزم بڕوخێنن، گەلەکەمان سەردەکەوێت".

ک-ش