کاندیدێکی کورد لە سویسرا

٢٠ی تشرینی یەکەم / ٢٨ی ڕەزبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویسرا بەڕێوەدەچێت. مستەفا ئاتجی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە سەر پارتی سۆسیالیست لە کانتۆنی باسەل پەرلەمانتارە، جارێکی تر خۆی هەڵبژاردووەتەوە.

٢٠ی تشرینی یەکەم / ٢٨ی ڕەزبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویسرا بەڕێوەدەچێت. خەڵکی سویسرا و ئەو پەنابەرانەی بووەنەتە هاوڵاتی سویسرا، پەرلەمانتارانی پارلەمانی فیدڕالی سویسرا هەڵدەبژێرن. مستەفا ئاتجی کە هاوڵاتیە کورد و تورکەکان لە نزیکەوە دەیناسن، کاندیدی پەرلەمانە.

مستەفا ئاتجی لە سالی ٢٠٠٤ەوە لە سەر فراکسیۆنی پارتی سۆسیالیست، پەرلەمانتاری کانتۆنی باسەل بوو.

ئاتجی لە ٢٠١٥ دا خۆی کاندیدکرد، بەڵام ٨٩ دەنگی کەمتر بەدەستهێنا و سەرنەکەوت. بەڵام خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی٢٠ی تشرینی یەکەم / ٢٨ی ڕەزبەر کاندید کردووەتەوە.

ئاتجی داوای لە کوردستانیان و خەڵکی تورکیا کرد لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی پێبدەن.

ف.ق