کاڵکان: پەکەکە دەرەئەنجامی شێوازی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆیە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، دەرەنجامە سروشتییە ئۆبژەکتیڤەکان، رێبەرایەتی و پەکەکەی بەم ئاستە نەگەیاند، بەڵکو ئەو دەرەنجامە سروشتییەى کە پەکەکەى گەیاندە ئەم ئاستە، شێوازی رێبەر ئاپۆ بوو بۆ تێگەیشتن و گۆڕانکاری لە ژیاندا.

دوران کاڵکان یەکێک لە دامەزرێنەرانى پەکەکە و ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.

کاڵکان لەسەرەتاى قسەکانیدا رایگەیاند "سەرەتا ٤١هەمین ساڵی پەکەکە، یان جەژنی حیزبەکەمان لە ریبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، لە گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز بێت. هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان، کە بە حەقی قەرارەوە دەستى پێکردووە و گەیشتووەتە هاوڕێیان دەلال، ئاتاکان و زەکى بە رێز و منەتدارییەوە یادیان دەکەینەوە. لە ٤١هەمین ساڵی حیزبەکەماندا، کە ساڵی ئازادیى کوردستانە سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم، کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدان".

پەکەکە بزووتنەوەى رێبەرایەتییە

کاڵکان راشیگەیاند "وەک دەزانرێت پەکەکە بزووتنەوە و حیزب رێبەرایەتییە. پارتى شەهیدانە. رێبەر ئاپۆ وتى، پەکەکە رێکخستن و چالاکبوونە بۆ بەرزراگرتنى یادی حەقی قەرار. ئێمەش بزووتنەوەکەمان هەموو کات بە بزووتنەوەى رێبەرایەتیى زانیوە. ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا لێکدانەوەمان بۆ کرد و بەشداربووین و هەوڵماندا ئەوە پراکتیزە بکەین. گەل و رێبەرایەتی و خۆمان کرد بە یەک. پەکەکەش بە ناسنامەى خۆی دەزانێ. بە ناسنامەى کوردی ئازاد، ناسنامەى گەلی ئازاد، ناسنامەى وڵاتى ئازاد دەزانێ. وتی، 'پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە'. بۆ ئەوەى مرۆڤ لەو هەلومەرجە تێبگات کە پەکەکە دروستیکردووە، دەبێت سەرەتا لەو راستییە تێبگات. یان دەبێت مرۆڤ ئەوە بزانێت کە پەکەکە چییە و چی نییە".  

مرۆڤ ناتوانێت بیشوبهێنێت بە حیزبەکانى تر

کاڵکان سەرنجی خستە سەر رەسەنایەتیى پەکەکە و رایگەیاند، دەبێت مرۆڤ پەکەکە لەگەڵ حیزبەکانى تردا تێکەڵ نەکات، نەیشوبهێنێتە حیزبەکانى تر و بەوانیان بەراورد نەکات و راشیگەیاند "دەبێت مرۆڤ نەڵیت لەبەر ئەوەى بارودۆخێک دروستبوو و بەو هۆیەوە پەکەکە دروستبوو و پەکەکە بە هەلومەرجی ماددییەوە ببەستێتەوە. ئەگەر لێکدانەوەیەکى لەو جۆرە بکرێت ئەوە هەڵەیە. ئەوە تێنگەیشتنە لە راستیى پەکەکە".

پارتى رێبەرایەتى چییە؟

کاڵکان ئەوەشی وت "پەکەکە حیزبی رێبەرایەتییە و خاوەنی هێڵی رەسەنی خۆیەتی. پارتی رێبەرایەتی چییە؟ یانى پەکەکە لەسەر مێز دروست نەبووە، بەهۆی رێککەوتن و پەیماننامە لەگەڵ هەندێک هێزدا دروست نەبووە. ئەوە بزووتنەوەى رێککەوتن و هاوپەیمانى نییە. رێبەر بەو مانایەیە کە رێگای بەڕووی ژیانێکى نوێدا کردووەتەوە، رێگایەکى بۆ داناوین و رێگایەکى پیشانداوین. پارتیبوونی رێبەرایەتى دەڵێت، پەکەکە رێکردنى لەسەر رێگایەکى نوێ بۆ خۆی گرتووەتەبەر. رێگاکانى تری رەتکردووەتەوە و قبوڵى نەکردوون بۆ ئەوەش رێگایەکى تری ژیانی بۆ خۆی پەسەند کردووە. بۆ ئەم کۆمەڵگەیە، بۆ چەوساوەکان، بۆ رەنجدەران، بۆ کرێکاران، بۆ گەنجان و بۆ گەلی کورد هەبوونێکى جیاواز و ریگایەکى ژیانى ئازادی هەڵبژاردووە".

بۆ پارتیى شەهیدانە؟

دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە لەسەر پێناسەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەى پەکەکەوە، کە وتویەتى "پەکەکە حیزبی شەهیدانە" وتی "رێبەر ئاپۆ بۆ پەکەکە وتویەتى 'رێکخستنى یادکردنەوە و بەرز راگرتنی یادی شەهیدانە. رێکخستنى یادکردنەوەى حەقی قەرار و شەهیدانى پەکەکەیە'. پەکەکەی وەک هێزى زنجیری شەهیدان پێناسەکرد. باشە ئەو شەهیدانە شەهیدی چی بوون؟ شەهیدی هەبوونی رێبەرایەتى، شەهیدانى راستەقینەى ریبەرایەتى بوون. شەهیدانى فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و تیۆریی رێبەرایەتى بوون. بوونە شەهیدی دروستکردنى راستى و جوانى بۆ تاکە کەس و کۆمەڵگە لەسەر ریگاى راستى ژیان".   

 سەرلەنوێ ژیانەوەى گەلێک

کاڵکان لەبارەى "هەبوونی رێبەرایەتى"ەوە وتى "هەبوون بە رەنگى رێبەرایەتى، سەرلەنوێ هەبوونی ئەم گەلە دەگێڕێتەوە، کە دەیانخواست پاکتاوی بکەن و بیسڕنەوە. ئەو هەبوونە بەشێوە و رەنگی خۆی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبوویەوە و لە دژی کاریگەرییە جۆراجۆرەکانی سڕینەوە و نکۆڵیکردن وەستایەوە و دەستی بە تێکۆشانی زرگاربوون کرد. ئەوە هەبوونی رێبەرایەتییە، ئەو هەبوونە بووە مانایەک کە مرۆڤی کورد و گەلی کورد لە کەسایەتیى رێبەرایەتیدا هەبوونی خۆی و ئازادبوون و ژیانەوەى خۆی دەبینێت".

گەل پەکەکە بە ناسنامەی خۆی دەزانێت

کاڵکان لە بەردەوامیى قسەکانیدا ئەوەشی وت "لە کەسایەتیى ریبەرایەتیدا کوردی ئازاد، ژنی کوردی ئازاد، گەلی کوردی ئازاد خوڵقێنرا. بۆ ئەوەش گەل پەکەکەی کردووەتە ناسنامەى خۆی و بە ناسنامەی خۆى دەزانێت. وتى 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە'. ئەوە زۆر گرنگ و ماناداربوو. هیچ کەسێک بەهۆی بیرکردنەوە یان بەهۆی گفتوگۆکردنەوە نەیوت با ئەوە دروشمی ئێمە بێت. کۆمەڵگە لەسەر هەبوونی رێبەرایەتی و شەهیدان هەستى بەوە کرد ، کە ئەو رێکردن و رێپێوانە لە پێناوی ئەودایە. بۆیە ئەو هەستکردنە دروشم و هاوارە لە دژی هەموو دوژمنان و لە دژی هەموو هێرشەکان و بەو عەقڵییەت و هۆشمەندییەوە گەیشتووەتە ئەو دروشمە و بەو دروشمە راوەستا و خۆڕاگرییان کرد. خۆی گەیاندە ئەو ئاستە و خۆی پاراست، بۆیە پەکەکە بە ناسنامەى خۆی دەزانێت".

راستەقینەیى رێبەرایەتی

کاڵکان باسی ئەوەشیکرد، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە شێوەى سڕینەوەى دواى ساڵانى ١٩٥٠ کاندا وتوە "سڕینەوەى رۆشنبیری و چاندی" و وتی "ئەوە تەنها سڕینەوەى چاندی نەبوو، بەڵکو سڕینەوەى کورد سڕینەوەى سەرەکی بوو. لە ناویدا سڕینەوەى جەستەیى، لەناوبردن، کۆچپێکردن، دوورخستنەوە، دەرکردن و پەرتەوازەکردن بە جیهاندا، گۆڕینى باری دیموگرافیا و نیشتەجێکردنی کوردان لە کۆمەڵگەکانى تردا و سڕینەوەى چاندی هەبوو. ئەوانە هەموو پێکەوە ئەنجام دەدران. ئەوانە بە نەخشە و پلان ئەنجام دەدران. بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ لەناو هێرشە پاکتاوکارییەکاندا بۆ سەر گەلی کورد بە دواى راستى و تایبەتمەندیى رێبەرایەتیدا بگەڕێت. هۆشمەندیى ژیانى ئازادی رێبەر ئاپۆ، ورە و شکۆ، تایبەتمەندییەکانى، هەستە جوانەکانى، خۆیان لە خۆوە و بەخۆڕسک دروست نەبوون. راستەقینەیى ریبەرایەتى لە دژی سڕینەوەیەکی بەو ڕادەیە دڕندانە و پاکتاوکارانە، مانای مرۆڤبوون، بیروباوەڕبوون، هەبوون، ئازایەتی رێکخستنکراو و چالاکبوون دەبەخشێت. رێبەر ئاپۆ هەموو کات هەبوونی خۆی بەو شێوەیە لێکداوەتەوە. کاتێک مرۆڤ بە دواى هەلورجدا دەگەڕێت، دەبێت لێرەدا بە دوایدا بگەڕێت".

شێوازەکەى رێبەر ئاپۆ گەیاندییە ئەم ئاستە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە لەبارەى شێوازی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە وتی "دەرنجامە سروشتییە ئۆبژەکتیڤەکان، رێبەرایەتى و پەکەکەیان نەگەیاندووەتە ئەم ئاستە، بە پێچەووانەوە ئەو دەرەنجامە سروشتییەى کە پەکەکەی گەیاندە ئەم ئاستە، شێوازى رێبەر ئاپۆ و تێگەیشتنى بوو بۆ گۆڕانکارى لە ژیاندا. هۆشمەندی، ئایدۆلۆژیا و تایبەتمەندیى ژیانی ئەو بوو، کە ئەو شێوازەی هێنایە ئارا و ئەم ئاستەى دروستکرد. لە دژی ئەو جیهانە وەستایەوە، کە لەسەر نەبوونی کوردان دروستکرابوو. بەشێوەیەکى ئازاد کوردی گەیاندە ئەم ئاستە و مەزنبوون و شکۆیەکى نوێى چەسپاند. ئێستا لەبەر ئەوەیە کە پەکەکە شۆڕشی ئازادیى کوردستانە، ئەو رۆشنبیری و کولتورە کاریگەریى لەسەر تورکیا، جیهان و مرۆڤایەتى دروستکردووە. هەر کە تێکۆشان قوڵتر کرایەوە و بەردەوامیى پێدرا، ئەو کاریگەرییە زیاتر خۆی دەخاتەڕوو و چڕتر دەبێتەوە و گۆڕین و گۆڕانکاریى زیاتر دروست دەکات. ئەوە تەنها کاریگەرییەکى سنووردار نابێت، بەڵکو رێگا بەڕووی گۆڕین و گۆڕانکاریدا دەکاتەوە.

رێبەر ئاپۆ وتى 'ئەگەر من کۆمەڵگەی کوردانم لەگەڵ ژیانى خۆم و ژیانى خۆمم بۆ هەبوونی ئازادی کۆمەڵگەى کورد نەکردایە بە یەک، نەمدەتوانى ئەو راستییانە بچەسپێنم'. نیشانیداین، کە کۆمەڵگەبوونێکى چۆن باس دەکات و بە رەنگی ئەو کاراتەری گرتویەتییە بەر ئەو کۆمەڵگەبوونەوەى خوڵقاندووە. ئەوە گرنگە.

رێبەرایەتى وتى 'مرۆڤایەتى لێرە سەریهەڵدا، بە کۆمەڵگەبوون لێرە بونیاتنرا، رەگیان لێرەیە. من بە دوای ئەو رەگانەدا دەگەڕێم، مرۆڤایەتى لەم ناوانەدا ون بووە. مرۆڤایەتی لێرەدا بەهۆی سەپاندنى سڕینەوە و پاکتاوکردن بەسەر کوردان دا ون بووە. بە ئازادکردنى کوردان من دیسانەوە مرۆڤایەتى دەبینمەوە و ژیانێکى ئازادانە دەچەسپێنم".

ر.م