کاڵکان: ڕێکكەوتنی ئەمریكا و توركیا رێکكەوتنی قڕكردنی کوردە

دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی پەكەكە ڕێكەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی داگیركەری بەناو دەکات و دەڵێت: ئاشكرایە كە ڕێککەوتنەکە بەڵگەی جینۆسایدی گەلی كوردە و كورد و گەلانی تر لە دژی ئەم هەوڵە تا كۆتایی خۆڕاگر دەبن و كۆتایی بە داگیركاری دەهێنن.

دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی پەكەكە لەبارەی هێرشە داگیركەریەكانی سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و پەیمانی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و دەوڵەتی تورك بۆ ئاژانسەکەمان فوڕات قسەی كرد و وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی وا دایەوە:

لە ئیمڕالی گۆشەگیری بەردەوامە. چی پەیوەندیەك لە نێوان گۆشەگیری ئیمڕالی و هێرشە داگیركاریەكانی ڕۆژئاوادا هەیە؟

- ئێمە لە ۲۲یەمین ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتی ۹ی تشرینی یەكەمی ساڵی ۱۹۹۸ داین كە بە سەركێشی ئەمریكا لە دژی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئوجالان دەستی پێكرد. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا لە ۱٥ی شوباتی ۱۹۹۹ پلانگێریەكە ئەنجام درا و قۆناغی گۆشەگیركردن و ئەشكەنجە لە ئیمڕالی هاتە ئاراوە. لەسەر ئەم خاڵە پێویستە ئێمە پلانگێری نێودەوڵەتی و قۆناغی ئەشكەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە تەواوەتی لێی تێبگەین. هێرشی پلانگێری نێودەوڵەتی بێگومان نەك تەنها لە بەرامبەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئوجالان بوو، بەڵكو لە كەسایەتیی رێبەرایەتیدا هەموو گەلی كوردی كردە ئامانج. هەروها سیستەمی ئەشكەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕالی نە تەنها سیستمی فشارە، بەڵكو سیستمی قڕكردنە. بە دەقیقی ئەمە سیستمی جینۆسایدی كورددە. لە ئیمڕالی چی بەسەر رێبەری گەلی كورد دەهێنن، هەمان شت بەسەر كورد دەهێنرێت. هەروها لە سەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورك سیستمی مۆدێرنیتەی كاپیتالیزمی گڵۆباڵی لەسەر كورد دروست دەكات و وەك چۆن نکۆڵی و لەناوبردن دەچەسپێنێت، هەمان شت لە ئیمڕالیش ئەنجام دەدات. ئیمڕالی و كوردستان و عەبدوڵا ئوجالان و هەبوونی كورد و ئازادی گەلی كورد بەم شێوەیە بەیەكەوە بەستراونەتەوە.ئەگەر سەرنج بدەین كاتێك لە ئیمڕالی ئەشكەنجەو گۆشەگیری قورس دەكرێت، نەك تەنها لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵكو لەسەر هەموو پارچەكانی تری كوردستان پارالێلی ئەم هێرشانەش زیاد دەكرێن. گۆشەگیری و ئەشكەنجەی سەر رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی لە هەر چوار پارچەی كوردستان لەسەر گەلی كورد دەبێتە هێرشی داگیركەری و قڕكردن. بەڵام ئەو گۆشەگیری و ئەشكەنجە قورسەی لە ٥ی نیسانی ۲۰۱٥وە دەستی پێكردوە، سەرەتا لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان وەكو هێرشێكی فاشیانە و تەفروتوناكەر لەسەر گەل زیاد كرا. ئاشكرایە كە لەم ٥ ساڵەی دواییدا لە باكوری كوردستان بە چی شێوەیەك هێرشە داگیركەری و قڕكردنەكانی دەوڵەتی تورك چۆن ئەنجام دران. هێرشە داگیركاری و قركردنیی دەوڵەتی تورك كە لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان لە عەفرینەوە دەستی پێ كرد پارچەیەكە لەمە. بە واتایەكی تر هێرشی سەر ئیمڕالی نەك تەنها ڕۆژئاوا بەڵكو سەرانسەری كوردستانی كردوەتە ئامانج. بەهۆی ئەوەی لە ئیمرالی سیستمی ئەشكەنجە و گۆشەگیری لە ئارادایە، بۆیە هێرشی داگیركاری و قڕكردن لە ڕۆژئاوای كوردستانیش ئەنجام دەدرێت. ئەگەر نا بە كۆتاییهاتنی سیستمی ئەشكەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕالی، دەبێتە هۆی ئازادی و دیمۆكراتیكبوونی كوردستانیش.

وەکو دەزانرێت لە ٩ی تشرینی یەکەم بەملاوە، لە نێوان داگیرکەری تورک و خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی ئەوێدا شەڕێکی قورس هەیە. هەرچەندە لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لە نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاگربەستێکی ٥ ڕۆژیش ڕاگەیاندرا بێت، دیارە کە جارجارە شەڕ هێشتا بەردەوامە. بەڕای ئێوە شەڕی ئێستا و ئەنجامەکانی چین؟

هۆکاری شەڕی ناوبراو عەقڵییەتی داگیرکەر و قڕکەر و سیاسەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دوژمنی کورددە و سەردەستی تورکیا و بەڕێوەی دەبات. دەوڵەتی تورک و بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان دەیانەوێت سوود لە شەڕی جیهانی سێیەم وەرگرن، قڕکردنی کورد تەواو بکەن. هەموو نەتەوە و کەلتوورێک لەناو ببەن و کۆمەڵگە و دەوڵەتێکی یەکزمان و یەک کەلتوور دروست بکەن. هێزەکانی وەکو ئەمریکا و ڕووسیا کە سیاسەتی جیهانیی بەڕێوەدەبەن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگە بەو عەقڵیەتە و سیاسەتی قڕکردنە دەدەن.

دەوڵەتی تورک کە ئەو هەل و دەرفەتەی کردوەتە پاڵپشت بۆ خۆی، لە لایەکەوە لە باکوری کوردستان هێرشێکی قڕکەر بەڕێوەدەبات و لەسەر ئەو بنەمایە فشارێکی زۆریش دەخاتە سەر باشوری کوردستان. لە لایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی کوردبوونی ڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی پێبهێنێت و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو ببات، لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە داگیرکەریی و هێرشی قڕکەریی دەستپێکردوەو بەردەوامیشی پێدەدات.

لەسەر ئەو بنەمایە، ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی کوردانی ڕۆژئاوا و گەلانی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا و دەیانەوێت مافی خۆبەڕێوەبەری ئەوان لەناو ببەن. لەبەرئەوەی سەرەتا کورد، گەلانی باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆیان ڕێکخست بە یەکدەنگ چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، یەکێک لە مەزنترین شۆڕشی ئازادی مێژوویان پێکهێنا، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیان لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی گەلان بونیاد ناوە. ئەو سیستمە هەبوون و ئازادبوونی کورد و ئەو دەوڵەتە تورکەی کە هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی تورک دروست کردووە دەترسێنێت، گوشاری گۆڕینی عەقڵیەت و سیاسەتیان بۆ دێنێت. بۆ ئەوەی لەوە قوتار ببن، دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتەکەی ئاکەپە-مەهەپە ئەو هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییە بەردەوام دەکات.

دەبێت ئێمە جارێکی دیکە ڕایبگەینین: ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک کە؟لە ٩ی تشرینی دووەم دەستیپێکردوون هێرشی داگیرکەریی و قڕکەرین. یانی لە چوارچێوەی تاوانی دژە مرۆیین. دەوڵەتی تورک کاتێک تاوانێکی بەو شێوەیە مرۆیی دەکات، پشت بە ئەندامیەتی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتوەوکان دەبەستێت. هاوکاریی ڕووسیا و ئەمریکا بەکاردەهێنێت. هەربۆیە ناتۆ، ئەمریکا و ڕووسیاش لەو داگیرکاریی و قڕکردنە بەرپرسن. هەروەها دەوڵەتی تورکیا هێرشە قڕکەرەکەی لەسەر ناوی تورکیا دەکات و دەرفەتەکانی تورکیا بەکار دەهێنێت. لەبەر ئەوەش کۆمەڵگەی تورکیا و هێزەکانیشی دەکاتە هاوبەش، یانی ئەوانیش بەرپرسیارییەتیان دەکەوێتە. بێگومان لاوازبوون لەڕووی هۆشیاریی، ڕێکخستنی و یەکێتیی کۆمەڵگەی کوردیش زەمینەسازە بۆ هێرشێکی وا دڕندە. بۆیەشە دەبێت لە سەر لاوازی عەقڵیەت، لەڕووی ڕێکخستن و یەکێتییەوە کوردیش بە بەرپرس ببینرێن و بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەوە چارەسەر بکرێت.

ئەردۆغان  نکۆڵی لەوە ناکات ئەو شەڕەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی دەستپێکردووە. لەبارەی هۆکاری سەرەکیش دەڵێت، "کورد قڕ دەکەم و رێگە نادەین کورد ببنە خاوەن ستاتۆێکی سیاسی". لەو چوارچێوەیەدا بە هاوکاری ئەمریکا و ڕووسیا بە بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی تورکیا، ٩ ڕۆژی ڕابردوو هێرشێکی دڕندانەی کردووە و کۆمەڵکوژیی کردووە. لەو هێرشەدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی فڕۆکە، تانک و تۆپی بەکارهێناوە و گوێ ناداتە بنەما یاساییەکان. سەرەتا لە سەرێکانی لە چەندین شار هاوڵاتیانی سڤیلی کۆمەڵکوژی کرد، هێرشی گازی کیمیاوی و قەدەغەی بەکارهێناوە. لەو چوارچێوەیەدا سەدان هاوڵاتی سڤیل کوژران، زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی سڤیلیش بریندار کران، سکرتێری گشتی پارتی ئایندەی سوریا هەڤرین خەلەف تیرۆر کرا، دەیان منداڵ بە گازی کیمیای سووتان.

لەگەڵ تاوانی مرۆیی ناوبراویش، دیارە کە سەربازانی بەڕێوەبەری تەیب ئەردۆغانی فاشیست لە داگیرکەرییەکەدا سەرکەوتوو نەبووە و پلانەکەی ئامانجی نەپێکاوە. لەو قۆناغەدا لە سەرێکانی و لە دەوروبەری ئەوێدا، هەرچەندە لە لایەن سەربازییەوە کەوتبنە دەستی ئەوانیش، ئەو شوێنەی کە بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر لە نێوان گرێسپی و سەرێکانی کردبووە ئامانج بەدەستی نەهێناوە. بە پێچەوانەوە، سوپای تورکیای داگیرکەر و پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعدە لەوێ گورزی قورسیان بەرکەوتووە. لە سەرویانەوە قەسەدە، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە، گەلانی باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی داگیرکەریی فاشیستی تورکیا بەرخۆدانییەکی قارەمانانەیان کرد. لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی، ژنان و گەنجان هاوکارییەکی گەورەی بەرخۆدانیان کرد، سەرتا کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەورووپا، چەندین دەوڵەتی ئەوروپی و کەسایەتی ئەمەریکا دژایەتی داگیرکەریی تورکیایان کرد. لە کۆتاییدا دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە جگە لە کۆمەڵکوژیی و تاوانی مرۆیی شتێکی دیکەیان نەکردووە. کورد و خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوکاری زۆریان لە هێزە جیاوازەکانەوە وەرگرتووە، پرسی ئازادیان کردوەتە بابەتی سەرەکی جیهان و مرۆڤایەتی.

هۆکاری ئاگربەستی ١٧ی تشرینی یەکەم لە نێوان ئەمریکا و تورکیا چییە؟ بۆچی ئەنجامێکی وەکو ئاگربەست دەرکەوتووە؟

دیارە ئەوانەی ئاگربەستیان ڕاگەیاند، لەبەر ئەوەیە لە شەڕدا نەگەیشتونەتە ئامانجی خۆیان و لەبەر ئەوەی سەرنەکەوتوون ئاگربەستی ڕاگەیاند. بێومان ئەگەر بگەیشتبانایە ئامانجی خۆیان، پێویستیان بە هەوڵدان نەدەبوو بۆ ئاگربەست و  ناوبڕ دانە شەڕ. پلانسازییەکانی خۆیان سەربخستایە سەرکەوتنی خۆیان ڕادەگەیاند. لەبەر ئەوەی بەو شێوەیە نەبووە، مرۆڤ دەبێت ئەوە بسەلمێنێت هێرشی داگیرکەر سەرنەکەتووە، بەڵکو بەرخۆدانی گەلانی باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی قەسەدە و بەرخۆدانی مرۆڤایەتی سەرکەوتووە.

دەوترێت، ترامپ و ئەردۆغان بۆ سیاسەتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە سیاسەتی نێوخۆییدا سەربکەون بڕیاری شەڕێکی لەو شێوەیان داوە. وەکو دەزانرێت ئیدارەی فاشیستی ئەردۆغان لە بەردەم داڕووخان و هەڵوەشانەوە دایە. لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئازار و ٢٣ی حوزەیراندا شکستی هێنا. بەڵام بە هێرشی لەو جۆرە داگیرکەرانە و کۆمەڵکوژی کردن دەیەوێت تەمەنی دەسەڵاتی خۆی درێژ بکاتەوە. سەرۆکی ئەمریکا ترامپ-یش بە هەمان شێوە لە کار دوور دەخرێتەوە. زۆر سوودی نییە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو سەربکەوێت. یانیش هەردووکیان پێویستیان پێی هەیە کە ڕۆژەڤی خۆیان بگۆڕن و هەم لە سیاسەتی ناوخۆییشدا یارمەتی وەرگرن. لەبەر ئەوە بە وتەی ترامپ بڕیاری لەسەر "شەڕێکی بێمانا" دا و دەستیان  پێکرد. ئایا بەڕاستیش گەیشتنە ئارمانجی خۆیان؟ لە تورکیا و ئەمریکا نیشان دەدات هەرگیز وا نییە. بەڵام ئەنجامە ڕاستییەکەی لە مانگ و ساڵەکانی داهاتوودا ئاشکرا دەبێت. دیارە شەڕی ناوبراو ئەو دوو دەسەڵاتەش دەڕووخێنێت.

هەرچەندە فڕۆکە، تانک و تۆپ و چەکی قورسیش بەکار هێنرابن، دیارە سوپای تورکیای داگیرکەر لە شەڕدا زیانی گەورەی بەرکەوتووە و سەرنەکەوتووە. لەوەش گرنگتر دەوڵەتی تورک لە هەموو جیهان گۆشەگیر بووە و پەراوێز خراوە. بەو هێرشە داگیرکەرییەیکە مەبەستیەتی هەبوونی کورد و مافەکانیان لەناو ببات، بە پێچەوانەوە هەموو جیهان ڕاستیی کوردیان بینی، مەسەلەی کوردیان ناسی و هەموو کەس هاوکاری گرنگی کورد و تێکۆشانەکەی دەکەن بۆ ئازادی.  لەڕاستیدا دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت ڕۆژئاوا داگیر بکات، بۆی هەیە ئەوەشی هەیەتی لە دەستی بدات. دۆخێکی لەو شێوە لە مێژوو و جیهاندا بینراوە. بۆیە ئیدارەی ئەردۆغان سەری سوڕماوە و پێویستی یەوە هەیە دۆخەکە لەنوێوە تاوتوێ بکات و خۆی کۆ بکاتەوە.

دۆخی ئیدارەی ترامپ لە شەڕدا زۆر خراپترە. ئەو هێز و سوپای خۆی لە ناوچەکە کشاندەوە و شەڕی نەکردووە، دەچێت هەوڵ دەدات ئاگربەست ڕابگەیەنێت. داخۆ شتی بەو شێوەیە دژبەری یەکتر دەبێت؟ لانی کەم کاتێک هێزە سەربازییەکانیان لە ڕۆژئاوا بوونایە هەوڵی ئەوەی دابایە واتادار دەبوو. دیارە کە دۆخێکی سەیر هەیە. ئاگربەست لەنێوان ئەو هێزانە دەکرێت کە شەڕ لەگەڵ یەکتری دەکەن و دژی یەکترن. ئەمریکا و تورکیا نە شەڕی یەکتری دەکەن و نە دژی یەکترن. بە پێچەوانەوە هەردووکیان یەک بەرەدان. من دەڵێم ئەوە جاری یەکەمە لە مێژوودا دوو لایەن کە لە یەک بەرە دان ئاگربەست ڕادەگەیەنن. باشە، ئیدارەی ترەمپ بۆچی دەکەوێتە ناو شتێکی وەها بێ مانا؟ لەبەر ئەوەی بڕیاری ترەمپ کە سەربازەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و ڕێگە لەبەردەم داگیرکاریی تورکیا بکاتەوە، هەم لە جیهان، هەم لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەم لە ئەمریکاش لەلایەن چەندین کەسەوە بووە هۆی دەربڕینی هەڵوێستی جددی گەورەی . بە شێوەیەک کە ئیدارەی ترامپ لە ناوەڕاست مایەوە و کەوتە دۆخێکی زۆر پاسیڤەوە. بۆ ئەوەی خاوەنداری لەو دۆخە بکەن و کەمێک کاریگەر بن، ئیدارەی ترامپ هەوڵدانی ئاگربەستی هێنایە ڕۆژەەوە. ئیدارەی ترامپ بە هەوڵدانێکی وا دەیەوێت خۆی لەو دۆخەی تێیکەوتووە ڕزگار بکات.

ئەو قۆناغە  کە پێدەوترێت ئاگربەست بەرەو کوێ دەچێت؟

بێگومان ئەوەی کە کراوە مرۆڤ ناتوانێت بەواتای ڕاستەقینە پێی بڵێت "ئاگربەست". تەنیا ئیدارەی ترامپ وا دەڵێت. بۆ نمونە، ئیدارەی ئەردۆغان دەڵێت "ناوبڕ"، ناڵێت ئاگربەست. دیارە کە لە شەڕەکە ماندوو بووە بۆیە ناوبڕی دەداتێ. لەوانەشە بۆ ئەوەی لەو شەڕە کە زۆر حسابی بۆ نەکردبوو سەرنەکەوتووە، لەوانەیە ئەوەی کردبێتە سەرەتا. دۆخەکە چۆن دەبێت، ئێوارەی سێشەممەی دەیبینین. هەندێکیش لە دیداری ئەردۆغان و پووتین ڕەنگە شەڕ دیاری بکات. خۆی لە بەرەی شەڕدا دۆخێکی تەواو ئاگربەست نییە. ئەو لێدوانانەی لایەنەکان دەیدەن نیشان دەدات شەڕ بە شێوەیەک لە شێوەکان بەردەوامە. هەروەها لەبەرچاوە کە سوپای تورکیا تفاقی سەربازی زۆر دەنێرێتە بەرەی شەڕ و ئامادەکاری زیاتر دەکات. هەم لێدوانی فەرماندەی گشتیی قەسەدە و هەم هی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور-رۆژهەڵاتی سوریاش لەسەر چاپەمەنییەکان بەو شێوەیە. وا دیارە شتێک کە پێی بوترێت ئاگربەست بە هیچ شێوەیەک لەگۆڕێدا نییە.

ئەو لایەنانەی کە دەڵێن ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە لە دۆخێکی بەردەست دا ئەو لایەنانەن کە لە پێگەی هەرە لاواز دان. ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە کێشایەوە، ئەوەی هەیە وا دیارە هێزەکانی لە سوریاوە دەکشێنێتەوە بۆ عێراق. خۆی ترەمپ-یش بە شێوەیەکی ڕوون وتی، ئەوان بەشداری شەڕ ناکەن . کاتێک لەشەڕدا نەبێت ئەمریکا ناتوانێت لە ئاگربەستیشدا ببێت. کاتێک مرۆڤ سەیری کۆمەڵکوژییەکان دەکات کە بە چەکی قورس دەکرێن، دەتوانرێت بوترێت تورکیا بە بڕیارەوە شەڕ دەکات. ئەردۆغان-یش بە لێدوانەکانی هەوڵ دەدات خۆی وا نیشان بدات. بەڵام دەوڵەتی تورک سەرەتا لە سوریا لە پێگەی داگیرکەرە ئەو دۆخەش پێچەوانەی یاسای نێوتەوەییە. لەبەر ئەوەش لە سەر ئاستی جیهانی بە تەواوی لە گۆشەگیریی دایە. جگە لە چەند دەوڵەت نەبێت هەموو دەوڵەتان دژی تورکیان. یارمەتی هەرە گەورە لە لایەن ترامپ-ـەوە دەکرێت، بەڵام کەس نازانێت بۆچی وا دەکات. گەلۆ ئیدارەی ئەردۆغان دەپارێزێت، یان دەیکێشێتە ناو  بۆسەیەک؟ کەسیش ئەوە نازانێت، ئەو دۆخە باش دیار نییە، یانیش ڕوون نییە. ئەگەری بەهێز هەیە لە ماوەی نزیکدا کشانەوەی تورکیا لە جەرابلوس، باب و عەفرین بە شێوەیەکی سیاسی بکەوێتە ڕۆژەڤەوە. لەو لایەنەوە لە ئەنجامی هێرشکاریی سەربازی هەرچەندە وەکو هێزێکیشی هەبێت دەربکەوێت، ڕاستییەکەی ئەوەیە تورکیا لە سوریا پێگەیەکی زۆر لاوازی هەیە. جگە لەوەش هەموو مەسەلەی کورد بەسەر تورکیادا دەشکێتەوە.

دیارە دۆخی ئێستا لە سوریا، ڕووسیا بەهێز بووە. بەڵام دیار نییە ڕووسیا ئەو هێزە چۆن بەکاردەهێنێت. پێدەچێت لە ئیدارەیەکی سوریا بگەڕێت کە کوردیش بەشێوەیەک تێیدا بەشدار بێت. ئەوەش لە هەموو کەسێک زیاتر دەبێتە دژایەتی لەگەڵ تورکیا. ئیدارەی ئەردۆغان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا ڕووبەڕووی بکاتەوە زۆر قوربانی بە ئیدارەی پووتین بەخشی. هەوڵەکانی ئەم دواییانە نیشان دەدات ئیدارەی ئەمریکاش بۆ ئەوەی ئەوە تێک بدات هاوکاری گرنگی دایە ئەردۆغان. یان ئەوەی ئیدارەی ئەردۆغان هەتا ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیادا هاتوچوو بە پێوە نەما. بەڵام کۆتایی هات. وادیارە لەسەر سوریا ئیدارەی ترەمپ و پووتین لە کێشمەکێشێک زیاتر ڕێککەوتوون. لەبەر ئەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت؛ دیداری سێشەمەی پووتین-ئەردۆغان ئەو ئەنجامە دیاری بکات و لە دیدارەکانی دیکە ناچێت، گوشار بۆ ئەردۆغان دێنێت. هەتا ئێستا "بۆ ئەوەی ئەوانەی لە ئیدلبن بیانباتە ڕۆژئاوا" پووتین هاوکای ئەردۆغانی کردوە. بەڵام ئیتر دۆخەکە گۆڕاوە. پۆتین سێ شەممە دەتوانێت بە ئەردۆغان بڵێت "عەفرین و جەرابلوسیش لەناودا، هەموو هێزی سەربازی لە سوریا بکشێنەوە و ئەو ناوچانە ڕادەستی من بکە".

بە کورتییەکەی مامەڵە لەسەر کوردستان بەردەوامە. خۆبەڕێوەبەری باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئێدارەی شام و ڕووسیا دانووستان دەکات. لەو دانووستانانە لە کاتی شەڕدا گەیشتنە ئاستێک، دوای پێنج ڕۆژ ناوبڕ دان لەوانەیە پێشکەوتنی زیاتر ئاشکرا ببن. ناکۆکییەکانی بەردەوامن و کاریگەرییەکانی شەڕ بەردەوامن. خۆی هەتا مەسەلەی هەبوون و ئازادی کورد لەو چوارچێوەیە نەبینرێت، هەتاکو مرۆڤ لە چارەسەرییەکی سیاسی نەگەڕێت لەناو خۆیدا مافە دیموکراتییەکانی کوردانیش بپارێزێت، تاوەکو ئەو دۆخە لە ڕۆژئاواش تێنەپەڕێت لەگەڵ چارەسەری پرسی کورد لە پارچەکانی دیکەش سەیر نەکرێت، مومکین نییە دوایی بەو دۆخە بێت. ئەگەر سەیری بکەین بەگوێرەی پێشتر هەرچەندە تێڕوانین بۆ پرسەکە هەندێک باشیش بووبێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەی چارەسەری لەگەڵ خۆی بهێنێت. ئەوەش نیشان دەدات دۆخی ناکۆک و شەڕ بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر بەردەوام دەبێت.

لە لایەن کورد و قەسەدەوە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا وەکو رەسمیەت دەتوانرێت ببینرێت و مرۆڤ دەتوانێت بە گرنگی ببنیێت. بەڵام ئەو دۆخە لاوازە. ئەوەی گرنگە پەیوەندیی بەوە هەیە کە ئەو داگیرکارییەی لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە کۆتایی پێ بێت. لە نووسراوە ١٣ خاڵییەکەدا کە بە ئاگربەست ناوی دەهێنن لە چەندین ڕووەوە و ناڕوونی هەیە. بۆ کورد بێگومان خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دەڵێت "کشانەوەی هێزەکانی قەسەدە" لە گۆڕێ دایە کە ئەو دۆخە روون نییە. لایەنی تورکیا دەڵێت؛ بە درێژایی ٤٤٤ کم و قوڵایی ٣٢ کم. فەرماندەیی قەسەدە دەڵێت، درێژی ١٢٠ کم. بێگومان لە لایەن کورد و خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەکانی تورکیا قەبوڵ ناکرێن. کشانەوەی یەپەگە-یەپەژە بە درێژایی ٤٤٤کم و بە قوڵایی ٣٢ کم واتە بەتاڵکردنی رۆژئاوای کوردستان، ئەوەش بە واتای پاکتاوکردنی یەپەگە-یەپەژەیە. داواکاری تورکیا ئەوەیە کە ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکات، کورد لە کوردستان دەربکات و جینۆسایدی بکات، یەپەگە-یەپەژە پاکتاو بکات و خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕوخێنێت، قەبوڵکردنی شتێکی لەوجۆرە وتوێژیشی لەبارەوە ناکرێت. کورت و کرمانجی دیارە کە یاداشتەکەی ئەمریکا-تورکیا بەڵگەی جینۆسایدکردنی کورددە و کورد و گەلانی دیکە هەتا کۆتایی لەدژی ئەوە بەرخۆدان دەکەن و کۆتایی بە داگیرکەریی تورکیا لە سوریا و کوردستان دەهێنن.


هـ.هـ