کاڵکان: کورد جگە لە بەرخودان هیچ رێگایەکى تری بۆ سەرکەوتن نییە

دوران کاڵکان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئێمە بە بەرخودان بە سەرکەوتوین. مەزڵوم دۆغان وتی 'تەسلیمیەت و خۆبەدەستەوەدان رێگای خیانەت و بەرخودانیش رێگاى سەرکەوتن دەکاتەوە' ئەوەى سەرکەوت بەرخودان بوو، جگە لە بەرخودان کورد بەهیچیتر سەرناکەوێت.

دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە وەڵامى پرسیارەکانى رۆژنامەى یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکای دایەوە.

کاڵکان ئاماژەى بە بڕیاری بەرخودانى هەمەلایەنەى بزووتنەوەى ئازادی کرد و رایگەیاند، لە ئامادەکاری، پلانسازی و جێبەجێکردنى ئەو بڕیارەدا لەیلا گیوڤەن بە ئیرادەى خۆی هەستا و بەرپرسیارییەکى مێژوویى ئەنجامدا.

کاڵکان راشیگەیاند، هەڵوێستى پێداگرانە و بڕیارمەندانەى لەیلا گیوڤەن و پێگە سیاسییەکەی بووە هۆی ئەوە بەرخودانەکەى بەرفراوان ببێت و کاریگەری لەسەر رۆژەڤی سیاسی دروست بکات و عەقڵییەتى پاکتاوکاری – فاشیست ریسوا بکات و چارەسەریی بەسەردا بسەپێنێت.

کاڵکان وتى، هێزە فاشیست – پاکتاوکەرەکان ئەوەیان بینى، کە بەرخودانە بەهێزەکەى کاریگەرییەکى زۆری جەماوەریى دروستکردووە، لەبەر ئەوەش بۆ تێکشکاندنى بەرخودانەکەى لە چوارچێوەى شەڕی تایبەتدا دەستیان بە هێرش کرد.

کاڵکان وتیشی، بردنی محەمەد ئۆجالان لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٢ی بەفرانبار بۆ ئیمراڵی و دواتر ئازادکردنى لەیلا گیوڤەن لە زیندان، هەوڵەکانى شەڕی تایبەت بوون بۆ تێکشکاندنى بەرخودان و لەوبارەیەوە ئەوەشی وت:

"دەبێت لەوە چ ئەنجامێک بەدەست بهێنرێت؟ یەکەم؛ بۆ تێکشاندنی بەرخودان گەمەکانى شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچن. پێویستە ئەوە ببینرێت و ئامادەکاری تری لە بەرامبەردا بکرێت. دووەم؛ بەرخودان بە ئەنجام دەگات و سەردەکەوێت. خۆی لە خۆیدا ئێمە تاوەکو ئێستا بە بەرخودان سەرکەوتوین. مەزڵوم دۆغان وتى 'خۆبەدەستەوەدان رێگا بۆ خیانەت و بەرخودانیش ریگا بۆ سەرکەوتن دەکاتەوە'. بە راستیش ئەوەى سەرکەوت، ئەوەى ژیان و سەرکەوتنى ئافراند بەرخودان بوو. جگە لە بەرخودان کورد هیچ رێگاى تری بۆ سەرکەوتن نییە. لە دژی هێرشەکانى چەند بەرخودان بکرێت، ئەوەندە سەرکەوتن بەدەست دێت".

کاڵکان باسی ئەوەیکرد، ئەو ئەنجامانەى لە هەڵمەتەکانى ئەمدواییەى شۆڕشگێڕی بەدەستهاتن جارێکیتر ئەوەى سەلماند کە بەرخودان سەرکەوتن بەدی دەهێنێت و وتى "ئەوە دۆخێکى شیاو و باشە. ئاشکرا بوو کە دەبێت مرۆڤ لەسەر بەرخودان پێداگر و بە بڕیار بێت. خاڵی سێیەمیش ئەوەیە؛ کە دەبێت بە باشی تێگەیشتن لە بەرخودان دروست بێت. بۆ ئەوەى مرۆڤ بتوانێت خۆڕاگری و بەرخودان بکات، پێویستە لەگەڵ ئامانجەکانى بەرخوداندا ئاوێتە بێت و ببێتە یەک. لەیلا گیوڤەن دەڵێت 'با گۆشەگیری نەمێنێت' و بەوە ئاماژە بە خاڵێکى گرنگ دەکات و ئەوەش بە یاسای بنەڕەتیى کۆماری تورکیاوە دەبەستێتەوە و دەشڵێت 'بەپێى یاساکانى خۆتان بجوڵێنەوە و ئێوە خۆتان، یاساکەى خۆتان جێبەجێ بکەن'. خۆی بەو رادەیە مافدار دەکات و بەرخودانەکەى بەو رادەیەش رەوا دەکات. ئەوە زۆر گرنگە".

بەرخودانەکە بەرخودانى سەرکەوتنە

دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە ئاماژەى بەوەکرد، پێویستە تێگەیشتنێکى راست و دروست لەو بەرخودانە دروست ببێت و لەوبارەیەوە وتیشی "ئەوە بەرخودانێکى هەمەلایەنەیە، بەرخودانى یەکگرتوانەیە، بەرخودانێکى بێ پسانەوەیە و بەرخودانى سەرکەوتنە. ئامانجی تەنها ئەوە نییە کە گورز لە فاشیزم بدات، بەڵکو لە دژی فاشیزم هەڵمەتێکى بەرخودانە کە دەیەوێت پیلانگیڕیى ١٥ی شوبات لە ٢١هەمین ساڵیادیدا لە رەگەوە تێکبشکێنێت و دیوارەکانى ئیمراڵی هەڵوەشێنێت. تاوەکو بەو ئامانجە نەگات ئەو بەرخودانە کۆتایى پێنایەت. بۆیە ئەوانەى کە چاوەڕێن 'هەڵمەتى بەرخودان لە نیوەی رێدا دەستی لێهەڵبگیرێت و بەبێ ئەنجام کۆتایى پێبهنێرێت' بەهەڵەدا چوون. ئەوانەى کە هەوڵ دەدەن ئەوە ئەنجام بدەن لە گەورەیدا دەڕوخێن. گرنگە تێگەیشتن لە بەرخودانێکى لەوشێوەیە دروست بێت. پێویستە هەموو کەسێک خۆی بەوپێیە ئامادە بکات و بەپێى ئەوە بجوڵێتەوە و هێزەکەى بەشی چەند دەکات بەو رادەیە بەشدار ببێت و بەرخودان بەهێز بکات. بە پێچەوانەوە خستنەڕووی نزیکایەتییەک کە بەرخودان لاواز بکات، مەترسیدارترین هەڵوێستە. دەبێت کەس بەو شێوەیە نەجوڵێتەوە".

کاڵکان ئەوەشی خستەڕوو، بەرخودان ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکى گرنگ. ئەگەر لە رووی تێگەیشتن و ئیرادەوە لە راستیى ئەو بەرخودانە دوور نەکەونەوە و نەکەونە بۆسەى گەمەکانى شەڕی تایبەت و تەنها بەرخودانەکە لە چوارچێوەى خۆبرسیکردندا سنووردا نەکرێت، لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتى و سەربازییەوە چالاکییەکان بەهێز بکرێن، ئەوا فاشیزم لەم مانگى بەردەماندا هەڵدەوەشێت.

کاڵکان ئەوەشی وت "لەبەر ئەوەش پێویستە بەرخودان بەهێز بکرێت و بەرفراوان و گەورە بکرێت".

کاڵکان لە کۆتایى قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن و وتى "خواستى بەشێوەى چالاکییەکى دەوڵەمەند بەرخودان دەستپێبکات و وەریسوڕێنێت بۆ بزووتنەوەیەکى کۆمەڵایەتى. ئەوەشی هەر زوو سەرخست. بەرخودانێکى هەمەلایەنى گەلی هێنایە پێشەوە. بەراستیش حیزبەکەمان خاوەنداری لە کار و هەوڵەکانى دەکات. لە باشترین و راست و دروستترین کاتدا هێڵی ئاپۆیى جێبەجێ کرد. لەسەر رێگای شەهیدەکانمان و هەڵمەت و قۆناغێکى لەو شێوەیەى سەرخست. پێداگری، قارەمانی و نزیکایەتیى راست و دروستی بەو شێوەی سەلماند. ئێمە سڵاو لە بەرخودانەکەى دەکەین".

کاڵکان لە کەسایەتیى لەیلا گیوڤەن دا سەرکەوتنى بۆ هەموو بەرخودێرانى مانگرتوو خواست.

ر.م