رۆمانی ژیانەوەی وڵاتى رۆژ؛ ئامارا

ئامارا رۆمانێکى ٣ بەرگییە و کتێبی ژیانەوەى وڵاتى رۆژە. بە پێشنیازی ئۆجالان ٧ نووسەر کاریان لەسەر کرد و ئەمڕۆی دەکەوێتە بەردەستى خوێنەران.

لە مێژە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی تەواوکردنى ئامارا دەکرا. لە ئەنجامدا لەلایەن چاپ و پەخشی میزۆپۆتامیاوە ئامادەکراوە و ئەمڕۆ ٨ى ئەیلولی ٢٠١٨ / ١٧ی خەرمانان لە ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە و لە کتێبخانەکاندا دەکەوێتە بەردەستى خوێنەران.

م. سەید ئوچلو ماوەی ٤ ساڵ بە بەردەوامی کاری بۆ نووسینى ئامارا کرد وتی، جگە لە قالبی ئاسایى، ئەزموونێکى نوێی رۆمانە. وەک ئەدەب و ویژەى کۆمەڵگەپارێزى دیموکراتیکە.

لەبارەى نووسینى رۆمانى ئامارا، لەبارەى بابەتەکانى رۆمانەکە، لەبارەی چۆنیەتیى حەزکردنی لەکارەکەی و رۆمانەکەی و لەبارەی تامەزرۆریى لە نووسین و ئامادەکردنى رۆمانى ئامارادا لەگەڵ م. سەید ئۆچلو قسەمان کرد.

کارەکانى رۆمانى ئامارا کەی و چۆن دەستیپێکرد؟

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چاوپێکەوتنەکانیدا باسی لەوە کردبوو، کە دەبێت هەندێک کتێب بنووسرێن. وتبوی، رۆمانێک بە ناوی "کلانی ئاپۆ" بنووسرێت. ئەو پرۆژەیە هەر چەند دواش کەوت، بەڵام لەلایەن خوێندنگەى وێژەیى شەهید شیلانەوە لێکدانەوە و پلانسازیى بۆ کرا. لە ساڵی ٢٠١٤ و داوى تێپەڕبوونى ١٠ ساڵ بەسەر ئەو پێشنیازەى رێبەرایەتیدا دەستکرا بە کاری نووسین و ئامادەکردنى رۆمانەکە.

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردا داوایکردبوو کتێبێک بە ناوى "کلانی ئاپۆ"وە بنووسرێت، ئایا ئامارا هەر مان کتێبە؟

رێبەر ئاپۆ خواستبووی تێکۆشانی ئازادیى کورد بکرێت بە رۆمان. رۆمانێک بە ناوی "ژیانەوەی وڵاتى رۆژ" ئەوە کتێبى پێش ئامارا بوو و ئەو راستییەى بۆخۆی کردە بابەت. ژیانەوەی وڵاتى رۆژ رووبارێک یان زنجیرە رۆمانێکە. رۆمانى ئامارا لە ٣ بەرگ پێکدێت. بەردەوامیى ئەو زنجیرەیە یەک لە دواى یەک دێت. من دەمەوێت بڵێم کارکردن بۆ رۆمانی ژیانەوەی وڵاتى رۆژ، تاوەکو ئەو کاتەى دەبێت بە رۆمان، پڕە لە جۆش و خرۆش و رووداوی سەرنجڕاکێش.

قۆناغی کارەکانى رۆمانەکە بۆ ئێوە چۆن بوو و چۆن کارەکەتان ئەنجام دەدا؟

رۆمانەکە لە ٧ کتێب پێکدێت. لەگەڵ ٧ هەڤاڵ پێکەوە نووسیمان. بۆ کارەکەمان تیممان دروستکرد و لە یەکتر جیابووینەوە. بۆ ماوەی ساڵێک لە تورکیا، سوریا، عێراق – قەندیل، لوبنان و... هتد زانیاری و بەڵگەمان کۆکردەوە. لەبارەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و بنەماڵەکەیەوە لێکۆڵینەوەمان ئەنجامدا. ئێمە چووینە لاى ئەو کەسانە کە پێشتر دەیانناسی، چووین بۆ ئەو شوێنەى کە منداڵێتیى تیادا بەسەر بردبوو، چووینە ئەو شوێنانە کە ئەو تیایدا ژیاوە و دیمەنەکانمان تۆمار دەکرد.

چاوپێکەوتنمان لەگەڵ سەدان کەس ئەنجامدا. ئێمە ئەرشیڤێکى گشتی و گەورەى زارەکی و بینراومان دروستکرد. بەڕاستى دروستکردنى ئەو ئەرشیڤە و خۆ گەیاندنە سەدان کەسی شایەتحاڵی تێکۆشانى ئازادیى کورد و رێبەری گەلی کورد و شایەتییەکانیان و ئەزموونەکانیان مرۆڤی دەخستە ناو خرۆشانێکى گەورەوە. هەر چەند ئێمە خۆمان بەشێک لەو مێژووەیەن، بەڵام ئەو کارە بۆ ئێمە پەروەدەکاری بوو. خەون و هیواکانى گەورەتر دەکرد، چونکە ئێمە خۆمان دەگەیاندە بەڵگە و زانیاریى نوێ.

دواى ئەوەى تیمەکانى ئێمە قۆناغی کۆکردنەوەى زانیارییەکان و بەڵگەکانیان تەواوکرد دووبارە لەگەڵ هەڤاڵانى دامەزرێنەری خوێندنگەى وێژەیى شەهید شیلان دانیشتینەوە و لەسەر چۆنیەتیى زنجیرە کتێبەکە، لەسەر ناوەرۆکەکەى، رەنگەکەى، زمان و شێوازەکەى بۆ چەندین رۆژ گفتوگۆمان کرد. هەر نووسەرێک بەشێک لە کارەکەى لە ئەستۆگرت بۆ ئەوەى دەست بە نووسین بکات. دواتر هەر تیمێک لە شوێنێکى گونجاو دەستى بە نووسین کرد.

درێژەى هەیە