کرێکارانی بەندکراوی فڕۆکەخانەی ئیستانبول: ئێمە کۆیلە نین

کرێکارانی فرۆکەخانەی ئیستانبول کە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربرین لەهەمبەردۆخی ژیانیان مانگرتنیان کردبوو ودواتردەستگیرکران، لەڕێگەی سەندیکاکەی خۆیانەوە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردوە.

کرێکارانی فڕۆکەخانە نوێکەی ئیستانبول کە لەبەر باری گوزەران و دۆخی سەختی کارلە ١٤ی ئەیلوول/٢٣ی خەرمانان دەستیان دابووە مانگرتن. لەهەمان شەودا پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ٢٤ کرێکاری ناڕازی دەستگیرکرد.

سەندیکای ڕێگاوبان نامەی ناڕەزایەتی ئەوکرێکارانەی لەسەرماڵپەری فەرمی خۆیدا بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوە کرێکاران بەم شێوەیە:

" ویستیان کە داخوازییە ڕەواکانی ئێمە پێشێل بکەن. لە نیوەشەودا هەڵیان کوتایە سەرمان وئێمەیان دەستگیرکرد. لە ناوەندی ئەمنیەت-ی ئێگا بێڕێزیان کرد پێمان بەشەق ومشت لێکۆڵینەوەیان لیمان دەکرد. بەهۆی ئەوەی کە داواکاری ئێمە ئەوە بوو کە دۆخی ژیانمان وەک مرۆڤێکی ئاسایی بێت.ئێمەیان ڕەوانەی بەندیخانەکرد.

ئێمە تاوانبارنین. تاوانباری سەرەکی ناوەندی ئەمنیەتی ئێگایە. ئەوانەی کە ئێمە ناچاردەکەن لە دۆخێکی خراپدا بژین. ئێمە بە ڕای گشتی ڕایدەگەێنین کە لیرەدا ورەی ئێمە بەرزە. لێرەوە سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو هاوڕیانی خۆمان دەکەین.

کرێکارانی رێگەو بان کۆیلە نین"

ک-ش