کلچئارسلان: داگیرکەری تورک، پەناگەی پیاوانە

فاتما کلچئارسلان وتەبێژی  کۆنگرەی دیموکراتی گەلان لە ئەنقەرە (هەدەکە –HDK) ڕایگەیاند، ئەو پیاوانەی توندوتیژی بەکاردەهێنن، پەنا بۆ داگیرکەری تورک دەبەن.

فاتما کلچئارسلان وتەبێژی  کۆنگرەی دیموکراتی گەلان لە ئەنقەرە (هەدەکە –HDK)  وتی، "بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم/٤ی سەرماوەز ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ژمارەیەکی زۆر ڕێکخستنی و پلاتفۆرمی ژنان، تۆڕێکی پشتگیری دروست دەکەن."

کلچئارسلان ڕاشیگەیاند، ٢٥ تشرینی دووەم / ٤ی سەرماوەز و دواتر چالاکی جوراوجور ئەنجامدەدەن و وتی، "لەو رێکەوتەدا لە هەموو ناوچە و دەڤەرێک دەست بە چالاکیەکان دەکرێت. پیشانی دەسەڵات، دەوڵەت و عەقلیەتی سەردەستی پیاو دەدەین، ژنان لە خوێندنگە، کۆڵان، ماڵەوە و پارلەمان، لە هەموو جێگەیەکە مافی قسەکردنی هەیە."

پیاوان پشت بە داگیرکەری پیاوان دەبەستن

کلچئارسلان باسی لە گەورەیی تێکۆشانی ژنان کرد و دەلێت، "ژنان لە خوێندنگە، لە زانکۆ، لە کۆڵان و هەر جێگەیەک دەڵێن 'ئێمە هەین'. ژنان لە عەقلیەتی سەردەستی پیاو عاجزن. لەگەڵ ئەوەی تورکیا یەکەم وڵاتە ئیمزای لەسەر پەیمانی ئەستەنبوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کردووە، بەڵام جێبەجێی ناکات. عەقلیەتی پیاو پەیماننامەکە قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی پیاو، ژن دەکوژێت و لە ژێر داگیرکەری پیاو دا خۆیدەشارێتەوە."

کلچئارسلان ئاماژەی بە قسەکانی ئەو کەسە کرد کە جەرەن دامار شەنەلی ئەکادیمیسیەنی کوشت و وتی، " پیاو هەموو کاتێک لەلایەن عەقلیەتی سەردەستەوە دەپارێزرێ. بکوژی جەرەن دامار شەنەل وتی 'ئێمە پێشتر بەیەکەوە بووین، دوای کێشە لەنێوانماندا دروست بوو و ئەوم کوشت' و بەو شێوەیە خۆی پاراست. هەوڵ دەدات کوشتن ڕەوا بکات. تا دەولەت هەنگاو نەنێت، ژنان بەم شێوەیە دەکوژرێن."

'دەست لە دەستکەوتەکانمان هەڵناگرین'

وتەبێژی هەدەکە ڕاشیگەیاند، چاودێری هەموو ڕووداوەکان دەکەن. ژنان هەڵوێستێکی سیاسی نیشان دەدەن. پێویستە ئەم بەرخۆدانە ببینرێت. ژنان لە هەموو دەڤەرێک لە دژی توندوتیژی خەبات دەکات. تێکۆشانی دژی توندوتیژی لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. ژنان دەست لە دەسکەوتەکانیان هەڵناگرن.

ف.ق