کوردانی دویسبورگی ئەلمانیا گردبوونەوەیەکی جەماوەریان ساز کرد

لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا لە چوارچێوەی کەمپینی ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گردبوونەوەیەکی جەماوەر ساز کرا.

گردبوونەوە جەماوەرەیکە کە لە ناوەندی نەجەدەکە بەڕێوە چوو، چەندین کەس تێیدا ئامادە بوون و سەرەتا بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستی پێکرد. دوای وتەی سەرەتا، یوکسەل کۆچ لەسەر ناوی کەجەدەکە-ئەوروپا قسەی کرد و تی:" ماوەی ٢١ ساڵە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ژێر گۆشەگیریەکی نامرۆڤانە و توندکراودایە. بەو گۆشەگیریەی ئیمرالی، گشت گەلی کورد دەخەنە ژێر گوشار و گۆشەگیریەوە و بەو گۆشەگیریە دەیانەوێت گەلی کورد بێهەناسە بهێڵنەوە."

کۆچ رایگەیاند، ئیمرالی ناوەندی ئەو شەڕەیە کە لە کوردستان بەڕێوە دەبرێت و بێجگە لە رامانی راستی رێبەر ئاپۆ، لە کوردستان هیچ تێکۆشان و خۆڕاگری و سیاسەتێک سەرکەوتوو نابێت.

کۆچ هاوکات وتی:"ئەمڕۆ ئەوانەی دەڵێن با بزوتنەوەی ئازادی کورد لە باشور و رۆژئاوا و شەنگال بچێتە دەرەوە، لە راستیدا هێرش دەکەنە سەر رێبەر ئاپۆ و دەیانەوێت رێکخستن و پاردیگمای ئەو، بێکاریگەر بکەن."

گردبوونەوە جەماوەریەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ز.ش