کوردانی سالزگیتەر ئێشکگریی ئازادی دەکەن

 دەستەیەک لە کوردان لە سالزگیتەر چوون بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان، کە لەبەردەم ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕەوە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا چالاکیی ئازادی بۆ ئۆجالانی بەڕێوە دەچێت. ئەو ئێشکگرییە هەر هەفتەیەک لە لایەن دەستەیەکەوە بەڕێوەدەچێت.

هەفتەی ڕابردوو لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنساوە ٣ گەنجی کورد ئەو ئێشکگرییەیان بەڕێوەبردبوو. ئەم هەفتەیە کوردانی شاری سالزگیتەر-ی ئەڵمانیا چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن. دەستەی ئەم هەفتەیە بریتین لە 'عەلی بیلینجی، جومار ئاجار، سلێمان ئۆزکالکان و شێخموس گیونەر'.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، سیاسەتی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان قبوڵ ناکرێت. چالاکوانان سەرنجیان ڕاکێشایە سەر ئەوەی گەلی کورد بەرگەی ئەوە ناگرێت،  کە دیدار لەگەڵ پارێزەران ئاستەنگ بکرێت.

چالاکوانان بانگەوازیان بۆ گەلی کورد لە ئەوروپا کرد و داوایان کرد بەشداری لە چالاکییەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان دا بکەن.

ئەمە درێژخایەنترین چالاکیی کوردە و تا ئێستا لە ٣٧٨ەمین هەفتەدایە.

ژ.ت