کوردستانیان لە ئەورووپا هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگالیان شەرمەزارکرد

بە بەشداری هەزاران کوردستانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال لە چەندین شاری ئەورووپایی شەرمەزارکرا.

 

هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرشەنگال لە شارەکانی فرایبوورگ، مانهەیم، شتوتگارت، هامبوورگ وساربروخێن-ی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

فرایبوورگ

کوردستانیان لە پێش ستاندی "ئازاددی بۆ ئۆجالان " کۆبونەوە، لەم چالاکییەدا هێرش بۆسەرشەنگال و تیرۆری مام زەکی شەنگالی-یان شەرمەزازکرد. ئامادەبووان بۆ ڕێزگرتن لە یادای شەهید زەکی شەنگالی خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان و دروشمی" شەهید نامرێت"،" ئەردۆغان ی بکوژ لە کوردستان بۆ دەرەوە"،" تێرۆریست ئەردۆغان" یان وتەوە.

مانهەیم

لەشاری مانهەیم-ی ئەڵمانیا کوردستانیان ودۆستەکانیان لەسەربانگەوازی ناوەندی کۆمەلگەی دیموکراتیک-ی کورد(کەجەدەکە) دوێنێ ئێوارە لەکاتژمێر ١٨:٠٠ لە دەوری یەک کۆبونەوە وهێرشی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرد. ڕێکخراوە چەپەکەن، سوسیالیست وماڵی ئێزەدییەکان هاوکاری ئەم چالاکییە بوون.

هامبوورگ

میتینگی شاری هامبوورگ لە گەڕەکی ستەرنشانزێ بەڕێوە چوو، بەسەدان هاووڵاتی بەشداربوون و مەراسیمەکەیان بە خولەکێک بێدەنگی دەست پێکرد.لە چالاکییەکەدا تیرۆری ئەندامی کۆنسەی ڕێوەبەری کەجەکە زەکی شەنگالی شەرمەزارکرا. بەڕێوەبەر پارتی چەپی هامبوورگ لە میتینگەکەدا ئامادە بوو. ڕابرت ژارووی لە میتینگەکەدا وەبیری هێنایەوە کە زەکی شەنگالی لە ساڵی ١٩٩٠ لە ساری هامبوورگ چالاکیی بووە.

ساربروخێن

بە سەدان کوردستانی لە شاری ساربروخێن-ی ئەڵمانیا لە دەوری یەک کۆبونەوە .لە چالاکییەکەدا بە بڵاوکردوەی بڵاڤۆک ودروشم هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال وتیرۆری زەکی شەنگالی شەرمەزارکرا.

بۆ هەمان مەبەست کوردستانیان لە شارەکانی ستراسبورگ-ی فەرانسا، ئەتینا-ی یونان، شتوتگاردی ئەڵمانیا و تۆرێنتۆی کەنەدا بە ئەنجامدانئ چالاکی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرشەنگال و تیرۆری زەکی شەنگالییان شەرمەزار کرد.

ک-ش