کوردستانیان لە فڕۆکەخانەی گۆتەبورگی سوید چالاکیان ئەنجامدا

لە فڕۆکەخانەی لاندسڤیتەری شاری گۆتەبورگی سوید، بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری تورک چالاکیان ئەنجامدا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕۆژی یەکشەمە لە فڕۆکەخانەی لاندسڤیتەری شاری گۆتەبورگی سوید کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان داگیرکەری دەولەتی تورکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و داوایان لە گەلی سوید کرد گەشتیاری و کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکەن.

چالاکی بە بانگی کۆمیتەی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا و لەبارەی ئامانجی چالاکیەکە بلاوکراوە بە ناو گەشتیاراندا بڵاوکرانەوە.

لە بڵاوکراوەکاندا راگەیەنرا، 'ئامانجی ئەردۆغان لە داگیرکەری ڕۆژئاوا نە تەنها پاکتاوی نەژادیی کوردم ئێزدی و ئاشووریە، بەڵکو دەیەوێت رێگە لە دروستکردنی سیستمی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی، هەمەڕەنگی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا بگریت."

ف.ق