کوردستانیان لە ١٨ شاری ئەوروپا چالاکییان بۆ گەزەن ئەنجامدا

کوردستانیان بۆ خاوەنداریکردن لە گەزەن، کە لە دژی گۆشەگیریى سەر ئۆجالان چالاکیى فیدایى ئەنجامدا لە ١٨ شاری ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان.

لەندەن

کوردستانیان لە شاری لەندەنی پایتەختى بەریتانیا ئێوارەى دوێنێ لە کینگس کراس کۆبوونەوە و سەرنجیان راکێشایە سەر چالاکییەکەى گەزەن. لە چالاکییەکەدا داوا کرا بۆ ئەوەى کەسی تر شەهید نەبێت گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایى پێبهێنرێت. لەوبارەیەوە چەندین راگەیاندراو بڵاوکرانەوە.

 

مانهایم

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بۆ خاوەنداریکردن لە زولکوف گەزەن لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی ئەو شارەدا چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا کوردستانیان خاوەندارییان لە گەزەن کرد و بە وتنەوەى دروشم فاشیزمی ئاکەپە و ئەردۆغانیان ئیدانە کرد. لە چالاکییەکەدا وێنەى گەزەن بەرزکرایەوە و بۆ بەرز راگرتنى یادی گەزەن تاجە گوڵینە دانرا. فەیسەڵ ساری یڵدز پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە چالاکییەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە گەورەکردنى بەرخودان هەڵدەوەشێت.

 

هامبورگ

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا چالاکییەک بە پێشەنگایەتیى گەنجان رێکخرا. گەنجان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی هامبورگ کۆبوونەوە و وێنەکانى زولکوف گەزەن، لەیلا گیوڤەن و بەرخودێرانى تری مانگرتوویان بەرز کردەوە. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانى "بکوژ ئەردۆغان"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان"، "شەهید نامرێ" تاوەکو بەردەم پەرلەمانى هامبورگ رێپێوانیان ئەنجامدا و بە میتینگێک کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

 

دویسبورگ

بۆ خاوەنداریکردن لە زولکوف گەزەن دەیان کوردستانی لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنى شاری دویسبورگ کۆبوونەوە و میتینگێکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، گەزەن بە چالاکییەکەى بووە یەکێک لە سیمبول و هێمان گەورەکانى هێڵی بەرخودانى نەورۆز و ١٤ی تەموز.

 

گراتز

بۆ هەمان ئامانج لە شاری گراتزی نەمسا لە هاوتپلاتز میتینگێک ئەنجامدرا. چالاکوانان پۆستەر و لافیتە و وێنەى چالاکوانانى مانگرتوویان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بە زمانى ئەڵمانیى بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە و داواشکرا بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا هەمووان لە رۆژی ٢٠ی ئاداردا بەشداریى ئاهەنگى نەورۆز بکەن.

 

بەرلین

لە شاری بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا رێپێوانێک رێکخرا و سڵاو لە چالاکییە فیدایانەکەى زولکوف گەزەن کرا و چالاکییەکە پیرۆز کرا. لە چالاکییەکەدا بێڕێزیى دەوڵەتى تورک بەرامبەر بە تەرمی گەزەن ئیدانە کرا. کوردستانیان سەرباری باران و سەرمای زۆر بە وتنەوەى دروشمەکانى "زولکوف گەزەن نامرێ"، "لەیلا گیوڤەن کەرامەت و شکۆمانە" رێپێوانیان ئەنجامدا. دواتر بۆ بەرز راگرتنى یادی گەزەن لە ناوەندی شاری بەرلین خولەکێک بێدەنگییان راگەیاند. بانگیش کرا هەموان بەشداری لە ئاهەنگی گەورەى نەورۆزی فرانکفۆرت دا بکەن.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیى ئەنجوومەنى ژنانى رۆناهی چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە و داوا کرا کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە ئەرک و بەرپرسیارییەکانى خۆی هەستێت. لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا "ئیدی گەلی کورد سەبر و دان بەخۆداگرتنى نەماوە. هەر ئێستا ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن. پێویستە گۆشەگیری بە خێرایى کۆتایى پێبهێنرێت و ئاشتی و یەکسانی و ئازادی بۆ کوردستان بەدی بهێنرێت".

 

بۆردو

لە شاری بۆردوی فەرەنسا بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکوانان لە ناوەندی ئەو شارە بە وتنەوەى دروشمەکانى "شەهید نامرێ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانى زیندانەکان" رێپێوانیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بانگ کرا بۆ دژایەتیکردنى گۆشەگیری بەرخودان بەهێزتر بکرێت.

تولوز

لە شاری تولوزی فەرەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ژان ژورس کۆبوونەوە و بۆ بەرز راگرتنى یادی زولکوف گەزەن میتینگێکیان ئەنجامدا. دۆستە فەرەنسییەکانى کورد لە میتینگەکەدا وتەیان پێشکەشکرد و رایانگەیاند، لە دژی گۆشەگیری پشتیوانى لە بەرخودانى گەلی کورد دەکەن.

 

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیاى فەرەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم نوێنەرایەتیى یەکێتیى ئەوروپا کۆبوونەوە و لەبارەى بەرخودانی مانگرتن لە دژی گۆشەگیری بە زمانی فەرەنسی راگەیاندراویان بڵاوکردەوە. لە چالاکییەکەدا بانگەواز بۆ سەرهەڵدان کرا.

 

رێمس

لە شاری رێمسی فەرەنسا کوردستانیان لە پلاز دێرلۆن ستاندیان دانا و لەسەر ژیان و چالاکییەکەى زولکوف گەزەن راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکردەوە.

 

ستۆکهۆلم

لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختى سوید کوردستان لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی ئەو شارە کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا لەبارەی بەرخودانى چالاکوانانى مانگرتوو لە دژی گۆشەگیریى سەر ئۆجالان زانیاری بە هاووڵاتییان و راى گشتی درا.

زوریخ

لە شاری زوریخی سویسرا لە بەردەم کۆنسوڵخانەى تورکیا چالاکییەک بۆ خاوەنداریکردن لە زولکوف گەزەن و چالاکییەکەى ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بێدەنگیى دەوڵەتە ئەوروپییەکان بەرامبەر بە گۆشەگیری و چالاکوانانى مانگرتوو ئیدانە کرا.

 

بێرن

لەشاری بێرنی پایتەختى سویسرا کوردستانیان رێپێوانێکیان ئەنجامدا و دواتر میتینگێکیان رێکخست. لە چالاکییەکەدا گەنجانى چەپی سۆسیالیستى سویسرا پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکە و چالاکوانى مانگرتوو و داواکەیان خستەڕوو. پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "با داواکانى لەیلا گیوڤەن قبوڵ بکرێن، ئازادی بۆ هەموو زیندانیانى سیاسی" بەرزکرایەوە. دەمیر چەلیک سیاسەتمەداری کورد لە میتینگەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و داوایکرد هەموان پشتیوانی لە بەرخودێرانى مانگرتوو بکەن.

 

بازل

لە شاری بازلی سویسرا بە پێشەنگایەتیى پلاتفۆرمی پشتیوانى لە چالاکییەکانى مانگرتن، چالاکییەک لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنى ئەو شارە رێکخرا. لە چالاکییەکەدا بۆ زولکوف گەزەن و بەرخودێرانى مانگرتوو دروشم وترانەوە و راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکران.  

جنێڤ

کوردستانیان لە شاری جنێڤی سویسرا لە بەردەم کۆمیساریاری باڵاى مافەکانى مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بێدەنگیى دەوڵەتە ئەوروپییەکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئیدانەکرا.

 

لۆزان

لە شاری لۆزانى سویسرا کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە بەردەم کڵێسەى سێنت لاورێنێت کۆبوونەوە و میتینگێکیان رێکخست. پەرلەمانتار ژان میشل دالیڤۆ بە ناوی بزووتنەوەى چەپ سەوز لە کانتۆنی ڤاود و ئیلیاس پانسارد بە ناوی پارتى سەوزەوە لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد. لە وتەکاندا راگەیاندرا "ئێمە سڵاو لە تێکۆشانی شکۆمەندانەى گەلی کورد دەکەین" و داوایانکرد لە ئێستاش بە دواوە بۆ ئەوەى مرۆڤەکان ژیانیان لە دەست نەدەن داواى چالاکوانانى مانگرتوو جێبەجێ بکرێت.

 

زولوتۆرن

لە شاری زلوتۆرنی سویسرا بۆ بەرز راگرتنی یادی زولکوف گەزەن چالاکییەک لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنى ئەو شارە ئەنجامدرا و راگەیاندراو بە زمانى ئەڵمانی لەبارەى ژیان و تێکۆشانی زلوفکوف گەزەن و چالاکییەکانى مانگرتن و داواکانیان خوێندرایەوە.

ر.م