کوردستانیان لە ٢٠ شاری ئەڵمانیا بۆشەنگال ڕێپێوان دەکەن

لە چوارەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی شەنگالدا، کوردستانیان لە ٢٠ شاری ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوەدەبەن.

 

بە بۆنەی چۆارەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال لە ناوەندی ئەورووپا چالاکی ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکایەتی ناڤ-دەم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی هێرشی چەتەکانی داعش لە ٣ی تەباخ-١٣ی گەلاوێژی ٢٠١٤ لەسەرشەنگال وتی، " فەرمانی ٧٣هەمینە."

ناڤ-دەم ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا شەرمەزارکرد و یادی ئەو شەڕڤانانەی بەرزڕاگرد کە بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی ئیزەدی شەنگال شەهید بوونە..لە ڕاگەیەنراوەکەی ناڤ-دەم هاتووە، " ئەو کۆمەڵکوژییە نەتەنیا لەدژی کوردانە و ژنانی کوردی ئیزەدییە. بەڵکو ئەوکۆمەڵکوژییە لەدژی مرۆڤایەتی، و بەتایبەتی لەدژی هەموو ژنان ئەنجامدرا."

ناڤ-دەم ئەوەی خستەڕوو، لەشەنگال لەسەرکەسایەتی ژنانی کۆمەڵگە کۆمەڵکوژیی کراوە  وئاوەها درێژەی پێدا:" بەوهۆیەوە، دەبێت هەموو ژنانی جیهان لەدژی ڕێکخراوە  فاشیستەکانی وەک داعش بە شێوازێکی هاوبەش تێکۆشان بکەن. بۆئەو مەبەستەش پێویستە کە خۆیان بەڕێکخستن بکەن وهەڵوێستێکی ڕادیکاڵ وچالاکیان هەبێت."

ناڤ-دەم بە بۆنەی کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠١٤ وتی، " ئەولایەنەی کە پلانی ئەوهێرشەی داڕشت دەوڵەتی ئاکەپە-ی پیلانگێڕبوو. ئەوەی کە بنگەی هێرشەکەی ئامادەکرد، بیرکردنەوەی پەدەکەیە."
ناڤ-دەم هەمووئەو ئیزەدیانەی کە کوژران، ڕفێندران، دەستدرێژی کرایەسەریان و بەهەزاران ئیزەدی کە وەک کۆیلە فرۆشران وەبیرهێنایەوە و وتی :" جیهان بەس سەیری ئەو ئێش وئازارانەی کرد و گوێی خۆی لێ کەڕکرد. هەپەگە\یەژاستار\ یەپەگە\ یەپەژە بەهانای کۆمەڵگایەکەوە چوون کە لە لیوارەی قڕکردندا بوو."

هاوسەرۆکایەتی ناڤ-دەم ئاشکرای کرد کە دوای ٤ سال کۆمەڵگەی ئیزەدی ئیستاکە لەسەر خاکی خۆی بووەتە خاوەن هێزی خۆبەرێوەبەری و ئاماژەی بە هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستا کرد.

ناڤ-دەم ئەوەی خستەڕوو کە لەدژی هێرشی داگیرکارانە و قڕکردن ئەوان لە تەواوی گۆڕەپانی ئەڵمانیا وئەورووپا ڕۆژی ٣ی تەباخ\١٣ی گەلاوێژ چالاکی ئەنجام بدەن و بۆ بەشداری کردنی لە چالاکییەکەدا داوای لە هەموو کوردستانیان کرد.

بە پێی بەرنامەکەی ناڤ-دەم کات وشوێنی چالاکییەکان بۆم شویەی خوارۆیە:

BERLIN
Meş û Mîtîng
Cih. Brandenburger Tor
Saet: 17:00

HANNOVER
Meş û mîtîng
Cih: Hauptbahnhof
Saet: 17:00

CELLE
Meş û Mîtîng
Cih: Großer Plan
Saet: 16:00

HAMELN
Mîtîng
Cih: Am Hochzeitshaus
Saet: 17:00

SULINGEN
Mîtîng
Cih: Langestr.
Saet: 16:00

WALSRODE
Mîtîng
Cih: Wochenmarktplatz/Bad Felingbosten
Saet: 16:30

GOETTINGEN
Mîtîng
Cih: Genzelise (Am Rathaus)
Saet: 16:00

OLDENBURG
Mîtîng
Cih: Hauptbahnhof
Saet: 15:00

BREMEN
Mîtîng
Cih: Li pêşiya Parlamenta Bremenê
Saet:15:00

ACHIM
Mîtîng
Cih: Obernstr.
Saet: 16:00

BIELEFELD
Meş û Mîtîng
Cih: Hauptbahnhof
Saet: 16:00

WESEL
Meş û Mîtîng
Cih: Feldmark
Saet:17:30

ESSEN
Mîtîng
Cih: Willy-Brandt-Platz Hbf
Saet: 18:00

FRANKFURT
Cih: Zeil, Brockhaus-Brunnen

SAARBRUECKEN
Mîtîng
Cih: Europagalerie
Saet: 18:00

KOBLENZ
Mîtîng
Cih: Hauptstr. 41
Saet: 17:00

MUENCHEN
Mîtîng
Cih: Marienplatz
Saet: 17:00

ک-ش