کوردستانیان لەئەلمانیا بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد
لەشاری ساربروخێن-ی ئەڵمانیا کوردستانیان ودۆستەکانیان بەچالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە وگۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان ئیدانەکرد.
لەشاری ساربروخێن-ی ئەڵمانیا کوردستانیان ودۆستەکانیان بەچالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە وگۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان ئیدانەکرد.
چالاکییەکە لەبەردەم گالری ئەورووپا بەڕێوەچوو و لەچالاکییەکەدا نووسراوەگەلێک کە بڕیارەکەی ئەمریکای تێدا ئیدانە کرابوو بڵاوکرایەوە.
دەخیل ئیبراهیم هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد (NCDK) قسەی کرد و وتی، " بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرەپیشەنگەکانی پەکەکە قەبووڵ ناکرێت و دەبێت بە تووندی ئیدانە بکرێت.
دەخیل ئیبراهیم لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی، " تەڤگەری ئازادی کوردستان هەمووکات پشت بە ئیرادە وهێزی خۆی دەبەستێت و بەپێی ئەوە چالاکی دەکات. تەڤگەری ئازادی کوردستان هێزی خۆیی لەگەل دەگرێت وچی ڕوودەدات با بیدات ئەوان بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ ئازادی."
ک٠ش