کوردستانیانی ئەڵمانیا لە هەموو شارەکان ڕژانە ناو شەقامەکان

لە ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان بە چالاکی و خۆپیشاندان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. بە دەیان هەزار کەس لە شارەکانی ئەڵمانیا ڕژانە ناو شەقامەکان و پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا نیشاندا.

کوردستانیانی ئەڵمانیا لە هەموو شارەکان ڕژانە ناو شەقامەکان،هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

لە شارەکانی وپیرتاڵ، بەرلین، ساربروشن، هامبورگ، گۆتیگەن، نورنبێرگ، شتوتگارت، توبینگن – ریولینگن، گێسن، دارمستادت، ئێسن، گێلسنکرمشن، فریبورگ، سیگمن، مونیخ، ئۆڵدەنورگ و هانۆڤەر، چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجامدران و بە دەیان هەزار کەس بەشذاری لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.

وێرای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا، هەروەها پشتگیریەکانیان بۆ شەرڤانان و ڕۆژئاوای کوردستان نێشاندا و هێرشەکانیان وەک دژایەتی هەموو مرۆڤایەتی لەقەڵەمدا.

ژمارەیەکی زۆر ڕێکخستنی کوردی و ئەڵمانی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد و داوایان کرد جیهان ڕێگە لە هێرشە داگیکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بهێنێت.

ف.ق