کچەکەی لەیلاگۆڤەن: دایکی من لەدۆخی هەرە سەختیشدا ورەی زۆربەرزە

سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلاگۆڤەن پارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ وهاوسەرۆکی کەجەدە، دەربارەی دایکی خۆی وتی،" ئەو ژنێکی بەهێزە ، دایکی من لە هەلومەرجی هەرە سەختیشدا بە ورەیە."

چالاکی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، مانگێک-ی تێپەڕاند.

سەبیحە تەمزیکان کچی لەلیا گۆڤەن پارلمانتاری هەدەپە کە لەڕۆژی ٢٦هەمینی مانگرتنەکەدا چاوی بەدایکی کەوتووە، وتی، بارۆدۆخی گشتی دایکی من باشە بەڵام کێشی دابەزیوە. تەمیزکان ئەوەی خستەڕووکە ورەی دایکم زۆربەرزە، بۆئەوەی کە داواکارییەکەی جێبەجێ بکرێت لەسەرچالاکییەکەی خۆی سوورە. تەمیزکان وتی، داکی من لەیلا گۆڤەن وتوویە، بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆرگرینگە وگۆشەگیرکردنی ئۆجالان گۆشيگیرکردنی گەلی کوردە، ئەوچالاکیە بەشێکە لەهەوڵدان بۆ ئاشتی.

'پشتیوانی کردن لەچالاکییەکە جێبەجێ کردنی داخوازیەکە مسۆگەردەکات'

تەمیزکان دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردنی چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی سیاسی کورد وتی، لەیلاگۆڤەن وتوویە، " من سپاسی هەموو ئەوپشتگیریانەدەکەم، هەچەندە پشتیوانی کردنە کە زۆرتربێت ئەوا جێبەجێ کردنی خواستەکەمان مسۆگەردەبێت."

'دایکی من ورەی زۆربەرزە'

تەمیزکان ئەوەی خستەڕوو، دایکی من ژنێکی بەهێزە، لەهەلومەرجێکی هەروە سەختدا ورەی زۆربەرزە و وتی، " هەرکاتێک کە من دەچم بۆسەردانی دایکم ئەو ورەدەدا بەمن، لەبەرئەو من خۆم زۆربەهێزدەبینم."

تەمیزکان وتی:" کێشی لەیلا گۆڤەن زۆردابەزیوە،بەڵام ورەی زۆربەرزە. کاتێک کە دەبینێت بۆهیوای گەلان دەبێتە وزەیەک ئەو زۆردڵخوش دەکات."

 

ک-ش