کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیبلۆماسی پارتە کوردستانیەکان کۆتایی هات

لە بڕۆکسل کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسێک کە سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بن و تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژاڤای کوردستان بەتایبەتی و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کۆتایی هات.

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ۱۰:۰۰ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا، لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلژیک کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان کە لە زیاتر لە ۳٤ پارت و لایەن و ڕێکخراوی سیاسی پێکدێت لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ۱۷:۰۰ ئێوارە بەردەوام بوو و بە نوسینەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی و ڕەشنوسی ئەنجامنامە کۆتایی هات

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا شێخ شەماڵ نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان قسەی کرد و بەخێرهاتنی میوانانی کرد.
پاشان زوبەیر ئایدار  ئەندامی کوسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ئاخاوت و وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان و کورتە باسێکی لە سەر ڕۆژەڤی  ڕۆژاڤای کوردستان و ناوچەکە، ڕەخنەشی لە کەمی بەشداری ژنان لە کۆبوونەکەدا گرت. پاشان داوای کرد لە نوێنەرانی ڕۆژاڤای کوردستان زانیاریملەمسەر ڕۆژاڤای کوردستان بدەن.
لە سەر ئەو بنەمایەش شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پەیەدە قسەی کرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکاریەکان و ڕەوتی ڕووداوەکانی ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی خستەڕوو. پاشان ئامادەبووان چەندین پرسیاریان لە سەر دۆخی ڕۆژاڤای کوردستان و پەیوەندیەکانی ڕۆژاڤا لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان و ڕژێمی سوریا کرد و شاهۆز حەسەنیش وەڵامی دانەوە.

پاشان ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ئاخاوتو بەفراوانی باسی لە دۆخی ئێستای کوردستان و مەترسیەکانی سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژاڤا و باشوری کوردستان کرد و ڕێچارەکانی خستەڕوو.

دواتر نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاییەکان یەک بە یەک قەسەیان کرد و بارودۆخ و ڕۆژڤەی ئێستایان هەڵدەسەنگاند و پێشنیار و دیدی خۆیان دەدەبڕی.
دواتر بە چڕی گفتوگۆ لە بارەی کارنامەی داهاتووی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و لایەنە کوردستانیەکان کرا.
 
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کارکردن بەخێرایی بۆ بەستنی کۆنفرانسێک کە سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بن و بەشدارانی تاوتوێی دۆخی ڕۆژاڤای کوردستان بە تایبەتی و کوردستان و ناوچەکە بەگشتیی بکەن و ڕێگاچارە بۆ پرسەکان بدۆزرێنەوە و قسە و باس کرا. هەروەها بڕیار  لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دبلۆماسیەکی هاوبەشی کوردستانی دراو لە پەیوەست بەوەش دەبێت چەند شاندێک و کۆمیتەیەک ساز بکرێن بۆ ئەوەی سەردانی بەشەکانی کوردستان و پارت و لایەنەکانیان بکات و هاوکات کۆمیتە و شاند پێکبهێنرێن بۆ سەردانیکردنی دەوڵەتان و ناوەندە جیهانی و نێودەوڵەتی و نێونەتەوەیەکان و داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و کێشە و ئارێشەکانی کورد و پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەریان، لەگەڵیاندا باس بکەن.

کار بکرێت بۆ زیاتر پەرەدان بە بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەم و کلتور و چاندی تورکی و لە دەرەوە و ناوەی وڵات و فراونتر بکرێت.
وێڕای ستاییش و سپاسگوزاری بۆ گەلی کوردستان و دۆستانیان و بەرخۆدان و چالاکییەکانیان دژی داگیرکاری تورکیا، داوا کرا لە جاران زیاتر گۆڕ بە چالاکییەکان بدرێت.


بڕیارەلە زووترین کاتدا ئەنجامنامەی گشتیی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و لایەنە کوردستانیەکان بۆ ڕای گشتیی ڕابگەیەندرێت.

ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان و بۆ بەستنی کۆنفڕانسی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کودرستان لە میانی ۱۹مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە کە لە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، بڕیاری لە سەر درابوو.

هـ.هـ