جێرمی کۆربین سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە توندی هەڵوێستی نیشانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی دا.
کۆربین ڕایگەیاند، تورکیا داگیرکەری دەکات و ئەمریکاش ڕیگەی بە داگیرکەری دا. دۆخەکە مەترسیدارە. پێویستە هێزە بیانیەکان لە سوریا بچنە دەرەوە. بەڵام پێویستە مافی گەلی کوردیش بناسرێت.
کۆربین وتیشی، "لە جەنگی یەکەمی جیهانیەوە، کورد لە ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق دەبنە ئامانجی کریارە نەرێنیەکان و پێویستە ئێدی هەموو مافەکانی گەلی کورد بناسرێن.
کۆربین ڕاشێگەیاند، پێویستە تورکیا داگیرکەریە مەترسیدارەکەی بووەستێنێت. لە ئاستی نێودەوڵەتی پێویستە هەوڵ بدرێت. پێویستە تورکیا هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.
ف.ق