بەپێى ئەنجامی نافەرمیى دووبارە هەڵبژاردنەوەى شارەوانیى ئیستانبول، ئیمام ئۆغڵو پاڵێوراوی جەهەپە ٤ ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٨٦٨ دەنگی بەدەستهێناوە و بینالی یڵدرم پاڵێوراوی ئاکەپە ٣ ملیۆن و ٩٣٥ هەزار و ٤٥٣ دەنگی بەدەستهێناوە.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى ئیستانبول لە دواى یەکخستن و کۆکردنەوە هەموو دەنگەکانى ئیستانبول، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئیستانبول، لیستی ناو و ئامارەکان و رێژەى دەنگی پاڵێوراوەکانى لەسەر تابلۆی ئاگادارییەکانى ناو بینای کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئیستانبول هەڵواسی.
بەپێى ئەو ئامارەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى ئیستانبول، لە ١٠ ملیۆن و ٥٧٠ هەزار و ٣٥٤ دەنگدەر، ٨ ملیۆن و ٩٢٥ هەزازر و ٦٣ دەنگدەر دەنگی خۆیان بەکارهێناوە. ٨ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٤٦٤ دەنگ ئەژمار کراوە و ١٧٨ هەزار و ٥٩٩ دەنگیش پوچەڵکراونەتەوە و ئەژمار نەکراون.
بەگوێرەى ئەو ئەنجامە، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو ٤ ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٨٦٨ دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەی ٥٤.٢١%ی دەنگەکانی ئیستانبول و بەوەش بووە بە سەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئیستانبول.
بینالی یڵدرم پاڵێوراوەکەى ئاکەپە و رکابەرەکەى ئیمام ئۆغڵو، ٣ ملیۆن و ٩٣٥ هەزار و ٤٥٣ دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەى ٤٤.٩٩% دەنگەکانى ئیستانبول.
نەجدەت گۆکچنار پاڵێوراوی حیزبی سعادەت ٤٧ هەزار و ٨٢٩ دەنگی بەدەستهێناوە (لە هەڵبژاردنى ٣١ی ئاداردا ١٠٣ هەزار ٣٠٠ دەنگی بەدەستهێنابوو).
موستەفا ئیلکەر یوجەل پاڵێوراوی حیزبی وەتەن ١٤ هەزار و ٥٤٥ دەنگی بەدەستهێناوە (لە هەڵبژاردنى ٣١ی ئادار دا ١٧ هەزار و ٣٧٧ دەنگی بەدەستهێنابوو).
ر.م