کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت لە ڤیەننا شەرمەزارکرا

کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ناوچەی تەل ڕەفعەتی شەهبا ئەنجامیدابوو، لە ڤیەننا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆمەڵکوژی منداڵانی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دڕندە و قڕکەر لە تەل ڕەفعەت شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە و ئاڵاکانی یەپەگە/پەیەژەیان بەرزکردەوە . هەروەها لەگەڵ وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وێنەی منداڵە شەهیدەکانیشیان بەرز کردوە.

لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشمی 'بکوژ- دیکتاتۆر ئەردۆغان' وترایەوە.

ف.ق