کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) لە بەرامبەر داسەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد، وان و مێردین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى جیک دا ئاماژە بەوەکراوە: "هەر کەسێک بە خۆی دەڵیت من مرۆڤم، دیموکراتم و دیندارم دەبێت ئەو تێکۆشانە گەش بکەن، گەلی کورد خۆی بە رێکخستن بکات و یەکێتیی نەتەوەی بەدیبهێنێت و کۆتایی بەو زوڵمە بهێنێت. ئەوە پاکتاوکردن و سڕینەوە و قڕکردنە. تەنها بەپووچەڵکردنەوەى ئەو پاکتاوکارییە دەتوانین ئارامی بەدەست بهێنین.
تێکۆشان لە بەرامبەر ئەو زوڵمە، پێوەری سەرەکیی موسڵمان بوونە. گەلی کورد دەبێت جیاوازیی بیروباوەر بداتە لایکەوە و ڕیزەکانی خۆیان یەک بخەن. یەکێتیی نەتەوەی ئێمە لەو زوڵمە ڕزگار دەکات. بە زوڵم بڵێ ئیدی بەسە، ئەگەر نا ئاگر تۆش دەسوتێنێنێت"
ژ.ت