کۆمەڵەی گەنجان داوای لە گەنجانی کورد کرد ببنە قەڵغانی زیندوو بۆخواکورک

کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان ئەوەیان خستەڕوو، هێرشی دەوڵەتی تورک لەخواکورک' هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکارییە' و داوای لەگەنجان کرد کە ببنە قەڵغانی زیندوو.

کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان دەربارەی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرخاکی باشووری کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و دەستنیشانیانکرد کە لەهەمبەرئەم دۆخەدا دەبێت هەلوێستی هەرە ڕادیکاڵ نیشان بدرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " هێرشەکانی سەرخواکورک ساڵانێکە بەبێ وچان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەو و دوژمنە سوێندخواردووەکەی کورد و کوردستان واتە ڕژیمەکەی ئاکەپە ومەهەپەوە بەردەوامە و گەییشتووەتە لوتکەی خۆی.

ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە کە نوێنەرایەتی دیرۆکی پیلانگێڕی تورکیا دەکەن، هەموو پیلانەکانی خۆیان لە سەر لەناوبردنی گەلی کورد خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە خۆیان لە بەردەسکەوتەکانی گەلی کورد کە بە هۆی تەڤگەری ئازادی کوردەوە مسۆگەربووە ناگرن و بووەتە ترسێکی تۆقێنەربۆداگیرکەران. هەربۆیە لەدژی هەرێمەکانی کوردستان هێرشی داگیرکاری دەکەن."

لە درێژەی بەیاننامەکەداهاتووە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەهاوکاری دەزگە هەواڵگری وسیخوڕییەکانی خۆی هێرش دەکات و وترا، " هێرش بۆسەر خواکورک هێرشی یەکەیمن نییە و دوایین هێرشیش نابێت، لە ٣٠هەمین هێرشی داگیرکاری بۆسەرخواکورک پێوەندی قیزەونی ئاکەپە و پەدەکە(پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) بەئاشکرا لە پێش چاوانە. ئە هێرشانەی کە لە برادۆست دەکرێت پێویستە بە ئاسانی چاوی لێنەکرێت. سەردەست بوونی دەوڵەتی تورک لە برادۆست بەواتای مەترسییەکی گەورەیە بۆسەرهەموو باشووری کوردستان. دەوڵەتی تورک بەنیازە هەمان پیلانی سەرعەفرین لە باشووری کوردستان بەڕێوەببات."

لە بەیاننامەکەدا داوا لە گەنجان کورد کرا کە لە دژی ئەوهێرشانە هەلوێست نیشان بدەن، بەروە ئەوهەرێمانە بەڕێبکەون و وترا، " ئێمە داوا لە هەموو گەنجانی کورد دەکەین کە بەڕۆحی بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنەوە، خاوەنداریەتی لە برادۆست بکەن و داوا لەهەموو گەنجانی باشووری کوردستان دەکەین کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ببنە قەلغانی زیندوو بۆ خواکورک. مێژووی سەلماندوویەتی کە ٤٥ ساڵە تەڤگەری ئازادی بە بەرخۆدانی خۆی سەرکەوتنی تۆمارکردووە. هاتنی دەولەتی تورکیا بۆ برادۆست وخواکورک ئاسانە بەلام گەڕانەوەیان بەوئاسانییە نابێت. وەک سالای ٢٠٠٨کە دەولەتی تورک نەیتوانی هێزەکانی لەژێر پەنجەی گەریلادا دەربکات.

هەربۆیە داوا لە گەنجانی شۆڕشگێر، فیداکار وقارەمانی کوردستان دەکەین بەپیری بانگەوازییەکەی ئێمەوە بێن و بێنە خواکورک بۆئەوەی کە نۆکەران و دوژمنان لەوخاکە دەربکەین. تەڤگەری یازادی بە بەرخۆدان تائێرە هاتووە و بە بەرخۆدانیش سەردەکەوین."

ک-ش