کۆنسەی ئەورووپا: با سه‌رله‌نوێ پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه
سەرۆکی ئەنجومەنی پارلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا (MPKE) لیلیان موری پاسكوی ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی چالاکیی مانگرتن جێی دڵخۆشییە و داوای کرد، «پڕۆسەی ئاشتی» سەرلەنوێ دەستپێبكاته‌وه.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا (MPKE) لیلیان موری پاسكوی ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی چالاکیی مانگرتن جێی دڵخۆشییە و داوای کرد، «پڕۆسەی ئاشتی» سەرلەنوێ دەستپێبكاته‌وه.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا (MPKE) لیلیان موری پاسكوی لێدوانێكی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئەو دڵخۆشە بە كۆتاییهاتنی چالاکیی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن په‌رله‌مانیاریی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
پاسكوی گوتی، شكی تێدا نییه كه بابەته سیاسی و قانوونییه‌كان ده‌بێت به گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به‌و چالاكییانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو داوای له لایەنەکان كرد کە سه‌رله‌نوێ ده‌ست به پڕۆسه‌ی ئاشتی بكه‌نه‌وه کە پێویستییەکی گرنگه.
s.m