کۆنفرانسی کۆنفیدیرالیزمی دیموکراتیک لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە

کۆنفرانسی کۆنفیدیرالیزمی دیموکراتیک لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە سێێەم ڕۆژدا بەردەوامە.

لە ئەمریکای لاتین، بەریتانیا، ئەفریقای باشوور و فیلیپین و ژمارەیەک هەرێمی تری جیهان کەسایەتی ئەکادیمی بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

لە سەرەتای ڕۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکەدا پانێلێک بە ناوی "کلیلی شۆرشی کۆمەلایەتی، ئازادی ژنە" رێکخرا.

بە ناوی قەسەدە ڕۆژدا فەلات و بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد خانم ئەنگیزە، بە ناوی کۆمیتەی ئەوروپای ژنەئۆلۆژی هاسکار کرمزیگول، بە ناوی تەڤگەری فێمێنیستی ئیتاڵیا گیادا بۆنوو و فرانچیسکا چیاڤاجی سەرۆکی گشتی ئارجی فەڕەنسا وەک قسەکەر بەشداریان لە پانێلەکەدا کرد.

هانم ئەنگیزە ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی ژنان و کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک و مێژووی نایەکسانی ژن و پیاو کرد.

ئەنگیزە وتی، سیستمی سەروەری پیاو، شەڕی دژی تێکۆشانی ژنە و ئەم سیستمەش وەک دەولەت هیەرارشی و کاپیتالیزم پێناسە کراوە."

ڕاشیگەیاند، ئەوان کێشەی ژن وەک ئازادی ژن، ئازادی کلتور و گەلان دەبینن.

لە ڕۆژی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا سێ پانێل ڕێکدەخرێن. لە فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنوەر موسلیم هاوسەرۆکی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری، باس لە پڕۆژەی خۆسەری دیموکراتیک دەکات.

بە نوێنەرایەتی کاتالۆنیا جانێت سانز لەبارەی ئەزموونی  شارەوانیەکانی ئەوروپا قسە دەکات و محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادییش داگیرکەری دەوڵەتی تورک شیدەکاتەوە.

هەروەها دەربارەی پێویستی تۆڕی پەیوەندی لە ئەوروپا، بەرخۆدانی خۆجێیی ستراتیژی ئۆجالان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە جێگرەوەی نەتەوە دەوڵەتە پانێلێک پێشکێش دەکرێت. نووسەر و ڕۆژنامەگەر دیببی بۆکچین، ڕۆژنامەگەر فەردا چەتین، گییۆسپ کاسییا لە ئیتاڵیا، ماریبێل جارڤانتیز کروز لە مەکسیک بەشداری لە پانێلەکەدا دەکەن. نەوروز ئویسال پارێزەری ئۆجالان، دیلان دیرایەت تاشدەمیر پەرلەمانتەری هەدەپە و بەڕێوەبەرانی کەمپینی ئازادی ئۆجالان بەشداری لە پانێلەکان دەکەن.

ف.ق