کۆنگرەى نەجەدەکە لە شارەکانى فەرەنسا و نەمسا بەڕێوەچوو

کۆنگرەى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) لە شارەکانى فەرەنسا و نەمسا بەڕێوەچوو.

کۆنگرەى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) لە شارەکانى فەرەنسا و نەمسا بەڕێوەچوو.

کۆنگرەى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) لە شارەکانى فەرەنسا و نەمسا بەڕێوەچوو.

لینز

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) لە شارى لینز لە وڵاتى نەمسا ٥هەمین کۆنگرەى خۆى بەڕێوەبرد. جیهان گارزان سیاسەتمەداری کورد لە کۆنگرەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و باسى لە گرنگیی ئەم قۆناغە کرد.

لە دواى گفتوگۆ و لێکدانەوەکان لەسەر کارى ساڵێکى نەجەدەکە، هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و ئەنجوومەنێکى ٤٥ کەسى بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و هەروەها سەیدە مێردین و عەلی بۆزتەپە بۆ هاوسەرۆکانى نەجەدەکە لە لینز هەڵبژێردران.

لە کۆنگرەکەدا لە دژى توانەوە لە ئەوروپا بڕیاردرا رۆشنبیری، کولتور و زمانى کوردی بپارێزرێت. هەروەها بڕیاردرا کەرتى گەشتیاری و کاڵا و کەلوپەلی تورکى بایکۆت بکرێت.

تولوز

نەجەدەکە لە شارى تولوزى فەرەنسا کۆنگرەى ئاسایى خۆى بەڕێوەبرد. کۆنگرەکە کرا بە دیارییەک بۆ بەرخۆدان و شەهیدانى عەفرین.

موردا جەیلان نوێنەری نەجەدەکە – ئەوروپا لە کۆنگرەکەدا وتەیەکى پێشکەش کرد و تیشکى خستە سەر گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد. جەیلان راشیگەیاند، کورد هەرگیز خۆى لە ئۆجەلان دانابڕێت، چونکە ئەگەر ئێستا کورد لە هەر چوار لاى جیهاندا لە دەوری یەک کۆدەبنەوە و چالاکى ئەنجام دەدەن، ئەوە پشک و کاریگەریى فەلسەفەکەى ئۆجەلانى گەورەیە.

لە کۆتایى کۆنگرەکەدا ئەنجوومێکى ٣٥ کەسی و ئاکان چەکەر و ن. جۆشکون بۆ هاوسەرۆکانى نەجەدەکە لە تولوز هەڵبژێردران.

لیۆن

نەجەدەکە لە شارى لیۆن لە وڵاتى فەرنسا کۆنگرەى خۆى بەڕێوەبرد. لە دواى هەڵساندنەکان بۆ بارودۆخى سیاسى، کارى ٢ ساڵى رابردوو لێکدرایەوە. دواتر بەڕێوەبەرایەتى و هاوسەرۆکان هەڵبژێردران. کۆنگرەکە بە هاوار و دروشمى "بژی شەرۆک ئاپۆ" کۆتایى پێهات.