کۆنگرەى پێنی کورد لە ئۆڵدێنبورگ-ی ئەڵمانیا دەستیپێکرد

کۆنگرەى نێونەتەوەیى یەکێتیى نووسەرانى کورد لە شاری ئۆڵدێنبورگ لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

١٠هەمین کۆنگرەى پێنی کورد، یەکێتیى نێونەتەوەیى نووسەرانى کورد لە شاری ئۆڵدێبورگی ئەڵمانیا بە بەشداریى رۆشنبیران و نووسەرانى کورد لە ٤ پارچەى کوردستان و دیاسپۆرا (مەنفا) دەستیپێکرد.

لە کۆنگرەکەدا سڵاو بۆ بەرخودانى گەلی کورد دژ بە داگیرکەری نێردرا.

لە کۆنگرەکەدا پەیامی هاوسەرۆک عوسمان ئۆزچەلیک، کە رژێمى ئاکەپە دەستى بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گرتووە، خوێندرایەوە.

ئۆزچەلیک سڵاوی خۆی پێشکەشی ئەندامان و میوانانى کۆنگرەکە کرد.

لە بەرنامەى ئەمڕۆى کۆنگرەکەدا دیوانی کۆنگرە هەڵدەبژێردێت، پەیامەکان دەخوێندرێنەوە و راپۆرتی کارەکانى پێنی کورد دەخوێنرێتەوە.

کۆنگرەى پێنى کورد سبەی بەردەوام دەبێت.

نوێنەرانی نێونەتەوەیى پێنی ئەڵمانیا و چادوێران بەشدارییان لە کۆنگرەکەى پێنی کورد دا کردووە.

ر.م