کۆنگرەی دەبەپە کۆتایی هات و بەڕێوەبەرانیشی هەڵبژێردران

وێڕای ئەوەی لە کۆنگرەی دەبەپەدا پەیامی بەرخۆدان و یەکێتی بڵاوکرایەوە، هەروەها پرۆسەی رەخنە و رەخنەلەخۆگرتن بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوەش کرا کە چارەسەری بە شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی دێتەدی، لە کۆتاییشدا بەڕێوەبەرانی نوێی دەبەپە هەڵبژێردران.

پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە- DBP)، لەژێر دروشمی (بە ڕۆحی یەکێتی بەرەو ئازادی) لە هۆڵی کۆنفڕانسی بازرگانی جیهانی بەڕێوەچوو. دواتر بەرپرسانی نوێی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان هەڵبژێردران.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، لە کۆنگرە قسەی کرد و وتی: "لەگەڵ قۆناغی سەخت، ئێمە دیسان بەرخۆدان دەکەین. لە هەدەپە هەتا دەبەپە قۆناغێکی سەخت بوو و چەندین هاوڕێمان لەدەستدا. چەندین هاوڕێمان بێسەر و شوێن کران، ژمارەیەکیش کەوتنە زیندان. قسە بەشی ئەو تێکۆشانانە ناکات کە کراون. ئەو هاوڕێیانەی کە تێکۆشانی ئاشتی و ئازادیان کردووە، بە ڕەنجێکی گەورەوە گەیشتونەتە ئەم ڕۆژە. ئەگەر ئەمڕۆ هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە سەباحەت تونجەل لە زیندان بێت، ئەگەر بە نامەیەک بەشداری ئەم کۆنگرەیە دەکات و بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و هەزاران هاوڕێی دیکەمان ئەمڕۆ لێرە نەبن، دەبێت باش بیر بکەینەوە.".

بۆ چارەسەریی دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بێت

لە کۆتایی قسەکانیدا بۆڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، لە ٢٠١١ هەتا ٢٠١٣ قۆناغێک دەستی پێکرد و بۆ ڕای گشتی تورکیا ڕاگەیەنرا و وتی: "قۆناغی ئاشتی و دانووستان بوو بە دەستکەوتی زۆر کەس. ئەگەر تەرمێک نەیەتەوە ئەم وڵاتە، ئەوە دەستکەوتێک بوو. بۆ گەڕانەوەی ئەم قۆناغە، پێویستە گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان لاببرێت. ئێمە بۆ ئازادی تورکیا ئامادەینە هاوکاری بکەین. لەدژی مردن بۆ ئەوەی دایکان نەگرین، پێویستمان بە ئاشتییە. بەڕاستی ئەو شتە بە ئاکەپە جێبەجێ نابێت. ئاکەپە دانیشێنین و لەگەڵ گەلان ئاشتی خۆمان جێبەجێ دەکەین. یان سەرکەوتن، هەر سەرکەوتن".

دوای پەروین بوڵدان، هەریەک لە گوڵستان کلچ کۆچیگیت، هاو وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، دواتر بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە- KCD) قسەی کرد.

دوای هەڵسەنگاندنی کاری سیاسی ڕابردوو و ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتن، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ ئەنجام درا.

بۆ هاوسەرۆکایەتی دەبەپە، ساڵحە دەنیز و کەسکین بایدەمیر هەلبژێردران. هەروەها لیستی دەستەی دیسپلینی ناوەندی و ئەنجومەنی پارتی (PM) هەڵبژێردران.

لیستی دەستەی دیسیپلینی ناوەندی و PM کە لە کۆنگرە هەلبژێردران بەم شێوەیەیە:

ئەندامانی ئەنجومەن

به‌كر كاراگه‌چل، جه‌لال یۆلداش، جه‌میله‌ تورهانل، دیلاڤه‌ر ئینال، ئە‌مینه‌ جایناك، ئیمراه كۆچ، ئە‌شره‌ف یاشار، فاتیه په‌كه‌دیش، فیكریه‌ ئایتین، گولشه‌ن سینجار، خەدیجه‌ كیه‌، ئیحسان بابائۆغڵو، محەمەد شیرین تونچ، مه‌سود ئوچار، مورات كان، موستافا ئشیك، نازیم كۆك، سافیه‌ ئاكداغ، وه‌یسی گونتی و زه‌ینه‌ب ئوره‌ن.

ئەندامانی جێگری ئەنجومەن

ئه‌ژده‌ر ئە‌كینجی، فه‌له‌ك ئە‌رده‌م، فه‌رهاد ئاكنج، له‌یلا باهاتر، مەحمود تاشكران، میدیا تاگای، محەمەد ئە‌رگون، موقەدە‌ر بینیجی، رامازان ده‌نگیز، سه‌رحەد چاكماك، شیرین ئالتای، تاهیر ئوزده‌میر، وەحدەدین كلچ، یاقوپ ده‌میر و زه‌ینەب ئورباجی.

ئەندامانی دەستەی دیسیپلین

باگڤه‌ر مزراك، گازه‌ل تاش، مەحمود كایگوسوز، محەمەد نوری عوسمان، موحته‌ره‌م ئوزگه‌ن، نالان گۆزه‌ن و سەباحەددین دینچ.

ئه‌ندامانی جێگرانی ده‌سته‌ی دیسپلین

قوتبه‌ددین كورد و ردڤان ئاسلان

ف.ق