کۆچ: پێویستە یەکشەممە هەمووان دەنگ بە دی لینکە بدەن

مەزڵوم کۆچ پاڵێوراوی پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لیکە – Die Linke) بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری برێمەن بەشداریی بەرنامەی (Ankaras puppenkiste auf Deutschland) یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە - YXK) و یەژەکە – YJK کرد و بانگی ئەوەیکرد، دەنگیان پێبدەن.

لە شاری برێمەن لە وڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن (یەخەکە - YXK) و (یەژەکە - YJK) چالاکیی (Ankaras puppenkiste auf Deutschland) بەڕێوەچوو. مەزڵوم کۆچ پالێوراوی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بەشداریى لە بەرنامەکەدا کرد، کە  دەیان خوێندکاری زانکۆ ئامادەی بوون.

مەزڵوم کۆچ سەرنجی خستە سەر چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردن، کە بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچن.

کۆچ وتی، ئەوان پشتبەستوون بە پشتیوانیی گەلە زوڵملێکراوەکان و رایگەیاند، هەموو کەسێکی تەمەن ١٦ ساڵ دەتوانێت دەنگ بدات و داوایکرد، رۆژی یەکشەممە با هەمووان بەشداریى دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن.

کۆچ بانگی ئەوەی کرد، هەموو کەس بەشداریی رێپێوانی ئەمڕۆ ببێت، کە لەلایەن چەندین رێکخراوی دیموکراتییەوە رێکخراوە و رێگری لە فاشیزم بکەن و وتی "لە هەڵبژاردنی یەکشەممەدا بۆ گەلان دەنگتان بە ئێمە بدەن".

ر.م