کۆڵانەکانی سلێمانی بە وێنەی ئۆجالان ڕازێندرانەوە

گەنجانی سلێمانی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆڵانەکانی سلیمانیان بە وێنەکانی ئۆجالان ڕازاندەوە.

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەدژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

گەنجان بە دروشمی "هیچ کات ژیانێکی بەبێ ڕێبەر ئاپۆ پەسەند ناکەین" کۆڵانەکانی شاریان بە وێنەکانی ئۆجالان ڕازاندەوە. گەنجان ڕایانگەیاند کە ئەوان لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.

لەسەر وێنەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسراوە (نا بۆ گۆشەگیریی، بمرێ بێدەنگی).

ز.ش