کەجەدە-ئە لەدژی ئەردۆغان بانگی کرد: لە جنێڤ بڕژێنە ناو شەقامەکان

سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان دەجێتە جنێڤ، لەوبارەیەوە کەجەدەئە بانگەوازێکی بۆ گەل ڕاگەیاند و داوای کرد گەل بڕژێتە ناو شەقامەکان و ئەردۆغان شەرمەزار بکات.

دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک ئەوروپا لەبارەی ەبشداریکردنی ئەردۆغان لە فۆرومی جنێڤ بانگەوازی بۆ چالاکی پرۆتەستۆیی کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەردۆغانی دیکتاتۆر، بکوژی منداڵان، دوژمنی دیموکراسی و ئازادی ژنان ١٧-١٨ی کانونی یەکەم بەشداری لە فۆرومی پەنابەرانی گلۆبالی یەک لە ئۆفیسی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.

کەجەدە-ئە وتی، "ئەردۆغان دیکتاتۆرێکە کە لە تورکیا و باکووری کوردستان فشاری و زۆردەستی دەکات و قڕکەرە و بە عەقلیەتی داعش دوژمنی مرۆڤایەتیە. ئەردۆغان دیکتاتۆرێکە کە سیاسەتی قێزەونی خۆی لە هەموو جیهان بڵاو دەکاتەوە، چەتە دڕندەکانی بۆ سەر شەنگالی کوردانی ئێزدی، لە عێراو بۆ سەر ئاشوریەکان، لە ڕۆژئاوا بۆ سەر کۆبانێ ئاڕاستە کرد و خوێنێکی زۆری ڕژاند.

کەجەدە-ئە چالاکیەکانی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر داگیرکەری قڕکەری لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەبیرهێنایەوە ڕاشیگەیاند، لەسەرەتا خەڵکی سویسرا، بانگەوازیمان بۆ کوردستانیان و دۆستەکانیان ئەوەیە لەدژی ئەردۆغان خاوەنداری لە چالاکی ئیدانەکردن بکەن و بڕژێنە ناو شەقامەکان.

کەجەدە-ئە قڕکردنی دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردان و کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتی بەبیرهێنایەوە کە لە ئەنجامدا ٨ منداڵ شەهید کران و وتی، "ئێمە داوا لە خەڵکی ئەوروپا دەکەین لەدژی ئەم دیکتاتۆرە دەمبەخوێنە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بە ئامانجی شەرمەزارکردن بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بەوەکرا، ١٧-١٨ ئەم مانهە بەر لە کۆبەونەوەی ئۆفیسی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کورد و دۆستەکانیان گەلی سویسرا کە خاوەندارێتی لە ڕێچکەی دیموکراسی دەکەن لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و هەموویان بە دروشمی "بکوژ ئەردۆغان بچوو دەرەوە، بکوژی منداڵان ئەردۆغان، ئەردۆغانی دیکتاتۆر و فاشیست، سەرۆکی داعشی دڕندە ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" لەدژی ئەردۆغان لە شەقامەکان دەبن.

کەجەدە-ئە لە کۆتاییدا بانگەوازی بۆ گەلی کورد کرد ١٧-١٨ مانگ لەدژی ئەردۆغان لە شەقامەکان بن.

ف.ق