کەجەدە بۆ ژنانی ئیزەدی ڕفێندراو داوای چالاکی هەمەلایەنەی کرد

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە، بە بۆنەی ٣ی ئاب/١٣ی خەرمانان-ی ٢٠١٤ چوارەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگال بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

کەجەدە دەربارەی هێرشی قڕکردنی شەنگال وتی، " شەڕم وتاوانیکی هەرە گەورەی سەردەمە کە لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا."

بەیاننامەکەی کەدەجە:

٤سال پێش ئیستا لە ٣ی ئاب/١٣ی خەرمانان-ی ٢٠١٤دا بە هاندان وپاڵپشتی هێزە پاشکەوتووەکان داعش هێرشی کردە سەر شەنگال-ی پیرۆزولەهەمبەرکۆمەڵگەی ئیزەدی کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان ئەنجامدا. بەهەزاران ژنی ئیزەدی لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران وکرانە کۆیلە ولەبازاڕەکاندا فرۆشران.بەسەدان هەزارئیزەدی لە وارگەی پیرۆزی خۆیان ئاوارە بوون ولەڕۆژهەلاتی ناوین وئەورووپا بلاوەیان پێکرا. ولەو شوێنانەی کە جێگیرکراون لە دوخێکی سەختدا ژیان دەکەن.

ستەمێک کەلە شەنگال ولە کۆمەڵگەی ئیزەدی بەتایبەت ژنان کراوە تاوانێکی مرۆییە وشەرمێکی گەورەی سەردەمە.

کۆمەڵگەی ئیزەدی کە لە وارگەکانی باکووری کوردستان لەلایەن گەل وشارەوانییەکانەوە دامەزرابوو سەرەڕای کەموکۆرییەکان ژیانێکی ئارامیان دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی کە بۆ شارەوانییەکان قەیومیان دانا وشارەوانیەکانی باکووری کوردستان داگیرکران ئیزەدییەکان بەرەو ڕووی ستەم وفشاری زۆربوونەوە. بە چاوێکی بچوکەوە سەیریان دەکرا، دەیانویست بەبرسی کردنیان ئەوان پەروەردە بکەن. بەجۆرێک وەک تۆڵەکردنەوە هەڵسوکەوتیان لەگەل دەکرا.

سەرەڕای کۆمەڵکوژی و تیرۆری داعش کۆمەڵکەی ئیزەدی هیچکات وازی لە بەرخۆدان وپاراستنی خاکی خۆی وباوەرییەکانی خۆی نەهێنا.

بە بەرخۆدانی و تێکۆشانی سەربەرزانە هێزی خۆپاراستن-یان بەپیشەنگایەتی ژنانی ئیزەدی دامەزراند، شەنگال لەچەتەکانی داعش پاک کرایەوە.

هەربۆیە هێزە پاشکەوتووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین سیاسەتی داگیرکاری خۆیان لەهەمبەر داعش بە شوازێکی دیکە بەڕێوە دەبەن.ئەمە یەک ساڵە کە هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە ئامادەیی خۆیان بۆداگیرکردنی شەنگال دەربڕیوە، ئەمە ئەنجامی ئەو سیاسەتەیە.

کۆمەڵگەی ئیزەدی لە سەنگال بە هێزی خۆیان وبە ماندووبونی خۆیان خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک-یان دامەزراندووە و ئەو خۆبەڕێوەبەری دەوڵەتی تورکیا وهێزە پاشکەوتووەکانی تووڕە کردووە.

بەرپرسی سەرەکی کە ئەو تراژدیا دژە مروییەی هێنایە سەرکۆمەڵگەی ئیزەدیدا هەمان بیرکردنەوە دواکەوتووانەیە.

بە شایەتی مرۆڤایەتی ومێژوو، کۆمەڵگەی ئیزەدی لە شەنگال وڕۆژئاوا، لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێشەنگایەتی پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات و ڕێگەیان پیشان دەدات.

سەرەڕای دەربازبوونی ٤ ساڵ بەسەرڕفاندنی ژنانی ئیزەدی هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەهۆی ئەوەی کە هێشتا ئازاد نەکراوەن وەک پەلیکی ڕەش لە نێو چاوانی هەرکەسێکەوەیە. هێزە ناونەتەوەیی، هەرێمی، ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان بۆ ئەوەی کە خۆیان لەم ئابڕوچوونە دەربازبکەن، دەڵێن کە لەدژی چەتەکانی داعش تێکۆشان دەکەین. بۆ ئەوەی کە ژنانی کوردی ئیزەدی ئازاد بکرێن دەبێت هەموو ڕێوشوێنێک بگیردرێتە بەر.

لە سەرەتادا گەلی ئێمە وهەموو ڕێکخراوەکانی، دەبێت هەموو مرۆڤایەتی هاوشان لەگەل گەلی ئیزەدی تێکۆشان بکەن. کۆمەڵگەی ئیزەدی بەتەنیا نەهێڵنەوە و تێکۆشان بکەن. ئەمە بەرپرسیاری و پێوانی مرۆڤایەتی ومێژووییە کە لە سەرشانی ئێمەدایە.

 ئێمە وەک کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە ٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال ئەوستەمی دژە مرۆڤایەتیە کە لەسەر ژنانی ئیزەدی کراوە شەرمەزاردەکەین. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە شانبەشانی گەلی ئیزەدی تێکۆشانی هاوبەش بکەین."

ک-ش