کەجەدەکە-ئەورووپا: ئێمە خاوەنداریەتی لەعەفرین دەکەین وپێش لەداگیرکاری دەگرین

کەجەدەکە-ئەورووپا وتی، " بۆئەوەی کە ئێمە ببینە دەنگی عەفرین، ئێمە لەدژی داگیرکاری تێکۆشانی خۆمان گەشتردەکەین" وداوای لەگەل کرد کە لە ڕێپێوانەکەی ٨ی حوزەیراندا بەشداری بکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک کە عەفرینی داگیرکردووە وبە کۆمەڵکوژیی، هێرش، تاڵانکردن خاوەنی ڕاستەقینەی ئەوخاکەی لەجێگەی خۆیان دەرکردووە، دەستیان گرتووە بەسەرماڵوموڵکی هاووڵاتیاندا، بەشێوازێکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەرشوێنە مێژوویی و مەزارگە ئائینیەکان. لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی کەجەدەکەی ئورووپادا هاتووە کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرهەموو کوردستانی داوەتە بەرپەلاماری خۆی، عەفرینی پڕکردووە لە چەتە خوێنڕێژەکانی خۆیی و بۆهەموو کوردستان مەترسییەکی گەورەیە. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەهاوکاری هێزە نێونەتەوەییەکان دەستی کردووە بە دانانی دیوار لەعەفرین کە ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەیە.

'کردوویانە بەناوەندی سڕینەوەی پێکهاتەکان'

لەبەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە عەفرین لەپێش چاوی هەموو جیهاندا داگیرکرا، ئەم هێرشە هێرش بۆ مۆدێلی ژیانی دیموکراتیکە و وتی، " عەفرین-یان کردووەتە ناوەندی داعش وگروپەجیهادییەکان و کردوویانە بەناوەندی سڕێنەوەی پێکهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد."

'مەترسی بۆسەرهەموو کوردستان هەیە'

داگیرکردنی عەفرین ئەوەی نیشاندا کە مەترسی لەسەرهەموو کوردستان هەیە، کوردستانیان لەهەرچوارپارچە، هێزە دیموکرات وشۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان لەجیهاندا لەدژی ئەو داگیرکارییە تێکۆشان دەکەن.

دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کوردان وەیبیرهێنرایەوە و وترا، " هیچ سنوورێک بۆ دوژمنایەتی کوردان ناناسن.ئەوەان دەیانهەوێت کە مۆدیلی ئازادی ژنان و خۆسەری لەڕۆژئاوا، کە بووەتە هیوای گەلانی ناوچەکە سەرنەگرێت.هەربۆیە لەهەموو بوارەکاندا شەڕی کوردان دەکەن.

'هێزە نێونەتەوەییەکان شەریکی تاوانەکەن'

کەجەدەکە بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی ئیدانەکرد و وتی،" ئەوان ڕێگەیان لەبەردەم دەوڵەتی تورکیا کردەوە، هاوکاری دەوڵەتی ڕووسیا و تورکیا خرایەڕوو و وترا، " ئەو هێزانەی کە شەریکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکن ئیستاکەش لەهەمبەرداگیرکاری لە باشووری کوردستان بێدەنگن، بێدەنگی نێونەتەوەیی شەریکی تاوانە و ئەمە ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژیی لەهەر چوارپارچەی کوردستان خۆش دەکات.

'بەخاوەنداریەتی خۆمان دەتوانین ئاستەنگییان بۆ دروست بکەین'

کەجەدەکە دروستکردنی دیواری لەعەفرین بەبیرهێنایەوە و وتی، " ئامانج لەو دیوارە درێژەدان بەداگیرکارییە، بۆئەوەی کە ئێمە بتوانین پێش لەو داگیرکارییە بگرین و گەلی عەفرین بتوانن بگەڕێنەوە بۆسەر خاکی خۆیان پێوسیت دەکات کە ئێمە تێکۆشانی خۆمان فراوانتر بکەین.

ئەوەی هێزی ئێمەیە کە دەتوانین ڕوویی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو ئەورووپا نیشان بدەین و پێش لە داگیرکاری بگرین."

مانگرتن لەخواردن وڕۆژوویی مردن وەبیرخرایەوە و دەستنیشانکرا کە بەهۆی ئەو بەرخۆدانەوە گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لابرا و ئەوەخرایەڕوو، " هەربە پشت بەستن بەو بەرخۆدانە مێژووییەوە دەبێت ئێمە بەهێزێکی زۆرترەوە خاوەنداریەتی لە عەفرین و باشووری کوردستان بکەین. و لەهەمبەرهەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیادا بەرخۆدان بکەین.

'هەموومان بەشداری لە ڕێپێوانی گەورەی ٨ی حوزەیران دەکەین'

کەجەدەکە داوای کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەرداندا بکەن . داوا لەهەموو ڕێکخراوە، مرۆڤەخاوەن ویژدان ، ڕۆشنبیرا وهەرکەسێک کرا کە بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکرێت وهەموو دەرفەتێک بەکار بهێنین کە بتوانین ببینە دەنگی عەفرین."

ک-ش