نزیکەی ٧ ساڵە لە بەردەم كۆنسهی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکیی نۆبەتگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت. لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی چالاکییەکەدا، هاوسەرۆکانی سەرجەم ئۆرگانەکانی كۆنگرهی كۆمهڵگهی دیموكراتیی كوردستانیانی ئهورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا) نۆبهتی چالاكییهكه وهردهگرن.
ڕێكهوتی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە بەردەم كۆنسهی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکیی نۆبەتگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد. لە ٢٥ی ئەم مانگەدا چالاکییەکە ٧ ساڵی تەواو پڕ دەکاتەوە. ئەو چالاکییە هەر هەفتە لهلایەن دەستەیەک لە کوردان و دۆستانییانەوە لە ئەستۆ دهگیرێت و لەو میانهیهدا سەبارەت بە گۆشەگیری و دۆخی سەخت و ئاستەنگییەکانی سەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕاڵی و ستەم و زۆرداری ڕژێمی ئەردۆغان، زانیاری بە ڕێبواران و كۆنسه و پارلەمانی ئەورووپا دەدرێت.
دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی كۆمهڵگهی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا) بڕیاری دا لە حهوتهمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی چالاکییەکەدا هاوسەرۆکانی سەرجەم ئۆرگانەکانی کەجەدەکە-ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگ نۆبهت بگرن.
دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکە-ئەورووپا ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، «کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشهممه (٢٥ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی سەرجەم ئۆرگانەکانی کەجەدەکە-ئەورووپا لێدوانێکی رۆژنامەوانی دەدرێت و تێیدا ڕادەگەیەندرێت، لە ٢٥ی حوزەیرانەوە تا ٢٩ی حوزهیران چالاکیی نۆبەتگرتن بۆ ئازادیی ئۆجالان لەلایەن کەجەدەکە-ئەورووپا بهڕێوهدهبرێت. لە ٢٩ی حوزەیرانیشدا بە گردبوونهوهیهكی جەماوەریی گهوره نۆبهتی چالاكییهكه ڕادەستی گرووپێكی نوێ دەکرێت.»
کەجەدەکە-ئەورووپا بانگی نوێنەرانی دامودهزگهكانی کوردستان، تورکیا و ئازادیخواز و کەسایەتییەکان دهكات كه لە پێناو ئازادیی ئۆجالاندا، لە کاتژمێر١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشهممه (٢٥ی حوزەیران) لە ستراسبۆرگ ئاماده بن.
s.m