کەجەدەکە ئەوروپا بە بۆنەى جەژنەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و جەژنی لە جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر کوردستان بەبیرهێنراوەتەوە و راگەیاندراوە "دەبێت لە دژی هەڕەشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر هەموو پارچەکانى کوردستان یەکێتیى نەتەوەیمان لە هەموو کات زیاتر بەجێبهێنین".

لە راگەیاندراوەکەدا راشگەیاندراوە، سیاسەتى کۆمەڵکوژکردنى دەوڵەتى ئاکەپە لە جەژنی قوربان دا درێژەى هەیە و ئاماژە بەوەشکراوە "ئەردۆغانی ساختەکار و حکومەتەکەى هەر وەک دوێنێ، ئەمڕۆش لەم بەرە جەژنانەدا بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دژی شەنگال، باشوور، رۆژئاواى کوردستان و هەموو کوردستان".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغانى دیکتاتۆر و دەوڵەتى ئاکەپە لە بەرامبەر بەرخودانى گەل و هێزە دیموکراتیکەکان تێکدەشکێت و ئەوەش خراوەتەڕوو "دەبێت بە بۆنەى جەژنەوە گەلەکەمان پشتیوانیى ماددی و مەعنەویى بەهێز بکات و لە پێش هەموانەوە گەلەکەمان لە شەهبا پێویستیى بە هاوکاریى گەلەکەمان هەیە و بۆ ئەوەش هاوکاری بکە و رۆحی یەکێتیى نەتەوەیى بەهێز بکە. لە دژی هەڕەشە داگیرکەرییەکانیش لە هەموو کات زیاتر دەبێت ئێمە یەکێتیى نەتەوەیى خۆمان بەجێبهێنین".

لە راگەیاندراوەکەدا بە هیواى زۆربوونی پشتیوانییەکان جەژن پیرۆز کراوە.

ژ.ت