کەجەدەکە-ئەوروپا: دەنگی خۆتان بدەن

هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەوروپا کۆچ ئاشکرای کرد، کە پێشوازی لە پرۆسەی دەنگدان دەکرێت، بەڵام ئەو کاتەی کە ماوە دەبێت باش بەکار بهێنرێت. کۆچ وتیشی "دەبێت گەلەکەمان بە بیرو باوەڕ بە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە، دەنگی خۆی مسۆگەر بکات."

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ لە تورکیا و باکووری کوردستان کە ڕۆژی ٧ ی حوزەیران/١٧ی جۆزەردان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا و زۆر وڵاتی تر دەستیپێکرد، هەفتەیەکی تێپەڕاند. دەنگدان لە هەندێک وڵاتی تر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات. هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کوردستان - ئەوروپا 'کەجەدەکە- ئەوروپا' و ئەندامی دەستەی گشتیی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە لە ئەوروپا یوکسەل کۆچ ئاماژەی بە پێشوازی لە دەنگدان کرد و وتی "سەرەڕای هەموو ئەوانەش، هێشتا  ئەنجامانەی کە دەیانەوێت بە دەستیان نەهێناوە".

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا یوکسەل کۆچ بە بیری هێنایەوە کە هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگداندا تێپەڕیوە و وتیشی "بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ٧ ی حوزەیران١٣ی جۆزەردان/ و ١ ی مژدار/٢٠ تەشرینی دوویەم، ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران زیادیکردووە. بەڵام هێشتا نەگەشتۆتە ئەو ئاستەی کە ئێمە دەمانەوێت. بارودۆخەکە لە ٧ وڵات کە دەنگی تێدا دەدەرێت بەو شێوەیە، بۆیە کۆمسیۆنەکانی ئێمە بۆ هەڵبژاردن بە دروشمی "با یەک دەنگدەریش نەمێنێت کە دەنگی خۆی نەدابێت" بانگەوازی هەرەوەزیانە دەکەن. ئەم هەڵبژاردنە بۆ چارەنووسی ئێمە گرنگە. دەنگەکانی ئەوروپاش یەکلاکەرەوەن. لەبەرئەوە نابێت هیچ کەسێک خۆی لە دەنگدان بدزێتەوە. نەک تەنها کۆمسیۆنەکانی ئێمە بۆ هەڵبژاردن، بەڵکو دەبێت هەر دەنگدەرێکی هەدەپە، بە وێنەی کاندیدێک بۆ پەرلەمان هەتا ١٩ ی حوزەیران/٢٩ی جۆزەردان، یان وەک بەرپرسانی هەدەپە خەبات بکەن. خزمی خۆیان، دراوسێکانی خۆیان و دۆستانی خۆیان ببەنە سەر سندوقەکانی دەنگدان".

کۆچ سەرنجیشی ڕاکێشایە سەر ئەو کێشانەی کە لەکاتی دەنگداندا ڕوودەدەن و هۆشداریەکی وەهای دا بە دەنگدەران:

   دەبێت دەنگدەری ئێمە هەردوو پسوڵە بەکاربهێنن. ئەگەر مۆری خۆی لەسەر یەکێکیان دابنێت و لەسەر ئەوی تریان داینەنێت، ئەوا دەنگەکەی پووچەڵ دەبێتەوە. بەو شێوەیەش لە خزمەتی ئاکەپە و ئەردۆغاندا دەبێت. هەربۆیە دەبێت هەوڵ بدەین بێ ئەوەی بکەوینە ناو شڵەژان و دڵەڕاوکێ، بە دەرونێکی ئارام و لەسەرخۆ و بە وریاییەوە دەنگی خۆمان بدەین. دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە ئەو شتانە دەنگەکان پووچەڵ دەکەنەوە. دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان بە دروستیی بدەین".

لە بەردەوامی وتەکانی خۆیدا، یوکسەڵ کۆچ ئاماژەی بە زۆروزەحمەتیەکانی ئاکەپە کرد کە بۆ چاودێران و کارمەندانی هەدەپەی دروست دەکەن و وتی "لەهەندێک جێگەی دەنگدان 'لی پارتی و ئاکەپە' پێکەوە کار دەکەن."

ک-ش