کەجەدەکە ئەوروپا: هێرش لە دژی دیار غەریب هێرشی دژ بە یەکێتیى نەتەوەیى بوو

ئەنجوومەنى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدەکە ئەوروپا رایگەیاند، هێرش لە دژی دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى گشتیى کەجەکە، کە لەو هێرشەدا شەهید بوو، ئیدانە دەکەین.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) لەبارەى شەهیدکردنى دیار غەریب (هەڵمەت) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەو هێرشە قێزەونە لە رێگەى سیخوڕەکان و هاوکارانەوە ئەنجامدراوە و هێرشەکەش لە دژی یەکێتیى نەتەوەیى گەلی کوردە".

لە هێرشی ئاسمانیى رۆژی ٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٤ی پووشپەڕ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر قەندیل، دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ٢ گەریلا بە ناوەکانى دەوران و شاهین شەهید بوون.

کەجەدەکە ئەوروپا لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە "شەهادەتى سیاسەتمەداری کورد هەڵمەت (دیار غەریب) لە دەستدانێکى گەورەیە. بە ڕێز و منەتەوە یادی قارەمان و عەگیدەکەى باشووری کوردستان بەرز رادەگرین".

کەجەدەکە ئەوروپا راشیگەیاندووە "ئومێد و خەونی بکوژەکانى ئەو هێرشە هەر لە دڵیاندا دەمێنێتەوە وپێى ناگەن. تێکۆشانی ئازادیى شکۆمەندانەى گەلانى کوردستان لەسەر بنەمای پەیوەستبوون بە یادی بەرزی شەهیدانەوە بەردەوامیى دەبێت".

لە بەردەوامیى راگەیاندراوەکەى کەجەدەکە ئەوروپادا هاتووە "سیاسەتمەداری باشووری کوردستان هەڵمەت، کە لە هەموو ژیانیدا دڵی بۆ یەکێتیى نەتەوەیى لێى دەدا، لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا خەون و تامەزرۆیى خۆی بۆ کوردستانێکى ئازاد خستووەتەڕوو. ئەوەش هێرشێکە لە دژی یەکێتیى نەتەوەیى. ئەو هێرشە قێزەونە لە رێگەى سیخوڕە و هاوکارەکانی (داگیرکەران) لە دژی یەکێتیى گەلی کورد ئەنجامدراوە.

ئەو هێرشە لە دژی یەکێتیى نەتەوەیى ئەنجامدراوە. ئەو هێرشە قێزەونە لە رێگەى کەسانى سیخوڕ و هاوکارانى (دەوڵەتى تورک و میت)ەوە ئەنجامدراوە و هێرشەکەش لە دژی یەکێتیى گەلی گەلی کوردە. بەو هێرشە بزووتنەوەى ئازادیى کورد و گەلی کورد کراوەتە ئامانج. ئەوە کۆمەڵکوژییەکە لە کەسایەتى شەهید دیار غەریب دا ئەنجامدراوە و هێرشێکە لە دژی بیر و رامانەکانى رێبەر ئاپۆ.

ئێمە وەکو کەجەدەکە ئەو هێرشە قێزەونە لە دژی دیار غەریب ئیدانە دەکەین و بانگ لە گەلە و ڵاتپارێزەکەمان و دۆستان دەکەین، کە لە دژی ئەو دڕندەییەى دژ بە مرۆڤایەتییە بێدەنگ نەبن و دەنگی خۆتان زیاتر هەڵبڕن.

 ئێمە بانگ لە هەموو گەلەکەمان لە سەرتاسەری جیهان دەکەین لە دژی کۆمەڵکوژییەکان و هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر راپەڕن و هێرشەکانى دەوڵەتى تورک ئیدانە بکەن و خاوەنداری لە شەهیدانى سیبمول و هێمای ئازادى بکەن".

ر.م