کەجەدەکە ئەوروپا پەپامێکى سەرەخۆشیى بۆ کتاى بڵاوکردەوە

دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدەکە ئەورپا بۆ سیاسەتمەدارى کورد یاوز کتاى پەیامێکى سەرەخۆشیى بڵاوکردەوە، کە رۆژى دووشەممە لە شارى هامبورگی ئەڵمانیا بەهۆى جەڵتەوە ژیانى لە دەستدا.

دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدەکە ئەورپا بۆ سیاسەتمەدارى کورد یاوز کتاى پەیامێکى سەرەخۆشیى بڵاوکردەوە، کە رۆژى دووشەممە لە شارى هامبورگی ئەڵمانیا بەهۆى جەڵتەوە ژیانى لە دەستدا.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکیییەکانى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا) رایگەیاند "یاوز کتای ماوەیەکیش سەرۆکى هەدەپە (HDP) بوو لە چەولگ، بەڵام لە شارى هامبورگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کرد".

کەجەدەکە ئەوروپا راشیگەیاندووە، کتاى لە ژیانیدا بەشێوەى چالاک لە ریزى تێکۆشانى ئازادیدا لە ناو دەهاپ (DEHAP)، هادەپ (HADEP)، دەتەپە (DTP) و دەبەپە (DBP)دا ئەرک و بەرپرسیارێتیى قورسى ئەنجامداوە.

کەجەدەکە لەبارەى کتای-یەوە نووسیویەتى "هیچ کات خۆی لە ئەرک و بەرپرسیارێتى لانەداوە".

لە درێژەى پەیامەکەى کەجەدەکە ئەورروپادا هاتووە "کتاى لە ماوەى تێکۆشانەکەیدا چەندینجار دەستگیر و زیندانیکرا. گوشار و ئەشکەنجەى بەرامبەر ئەنجامدرا، بەڵام هەنگاوێک لە تێکۆشانەکەى پاشەکشەى نەکرد و بەپێداگرییەوە درێژەى بە تێکۆشان دەدا".

ساڵى ٢٠١٧ و کاتێک سەرۆکى هەدەپە بوو لە شارى چەولگ دەستگیر و زیندانى کرا، لە دواى ئازادبوونى بە ناچاری چووە دەرەوەى وڵات و لە شارى هامبورگ لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو.

یاوز کتاى ٩ مانگ لە ئەڵمانیا بوو و بەهۆی جەڵتەى دڵەوە کۆچى دوایى کرد و لێمان رۆشت. گیان لەدەستدانى یاوز کتاى بۆ ئێمە و هەموو هاوڕێیانی زۆر ئازاربەخش بوو. تێکۆشانەکەى بۆ ئێمە ماوەتەوە و ئێمەش بەڵێن دەدەین لە خاڵی دواى تێکۆشانەکەى ئەوەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین.

تەرمەکەى یاوز کتاى بۆ بەخاکسپاردن رەوانەى چەولگ دەکرێتەوە. بۆیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزمان و هاوڕێیانى دەکەین و سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان دەخوازین".