کەجەدەکەی ئەورووپا حکوومەتی نەرویجی شەرمەزار کرد
بەهۆی ئەوەی حکوومەتی نەرویج ژنە سیاسەتمەداری کورد گوڵیزار تاشدەمیری ڕادەستی تورکیا کردەوە، کۆنگرەی كۆمهڵگهی دیموکراتی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا)، حکوومەتی نەرویجی شەرمەزار کرد.
بەهۆی ئەوەی حکوومەتی نەرویج ژنە سیاسەتمەداری کورد گوڵیزار تاشدەمیری ڕادەستی تورکیا کردەوە، کۆنگرەی كۆمهڵگهی دیموکراتی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا)، حکوومەتی نەرویجی شەرمەزار کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی كۆمهڵگهی دیموکراتی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا)، حکوومەتی نەرویجی شەرمەزار کرد. ئەوەش پاش ئەوە هات کە حکوومەتی نەرویج ژنە سیاسەتمەداری کورد گوڵیزار تاشدەمیر-ی ڕادەستی تورکیا کردەوە.
کەجەدەکەی ئەورووپا بە بیری هێناوەتەوە کە ژنەسیاسەتمەدار و چالاکی کورد گوڵیزار تاشدەمیر، دوێنێ بەپەلە لە لایەن حکوومەتی نەرویجەوە ڕادەستی تورکیا کراوە. ڕاشیگهیاند: «چالاکی تەڤگەری ژنانی کورد گوڵیزار تاشدەمیر، ساڵی ٢٠١٥ داوای مافی پەنابهرهتی لە نەرویج کردووه، بەڵام ئەو وهڵاتە قانوونه نێودەوڵەتییەکانی مافی پەنابەرهتیی لەبەرچاو نەگرت و داواکەی گوڵیزاریان ڕەتکردەوە و پێشیان ڕاگەیاندبوو کە دەبێت ئهو وهڵاته بەجێبهێڵێت.»
«تاشدەمیر كه نهیتوانی بگەڕێتەوە وهڵاتەکەی و هەڕەشە له ژیانی دهكرا، بۆیە داوای مافی پەنابەرهتی له ئەڵمانیا کرد. بهڵام لە ئەڵمانیاش داواکەی ڕەتکرایەوە و بۆ نهرویج گهڕێندرایهوه. گوڵیزار تاشدهمیر شەوی ٢ی تەمووز لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە بە زۆر لە کەمپەکەیەوە ڕەوانەی نەرویج کرایهوه. پاش دادگهییكردنێكی بەپەلە، بە ١٢ کاتژمێر دەست و قاچیان بەستەوە و ڕادەستی تورکیایان کردەوە.»
کەجەدەکەی ئەورووپا ڕوونی کردووەتەوە: «دەوڵەتی نەرویج بە گوێرەی خاڵی «ئاسایشی ژیانی مرۆڤ» لە قانوونی نێودەوڵەتیی مافەکانی پەنابەران نەجوڵاوەتەوە و بەو شێوەیە تاوانی ئەنجام داوە. هەروەها بەهۆی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان بە ملیۆنان مرۆڤ بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرهتی ڕوویان لە ئەورووپا کردووە. ژنە سیاسەتمەدار و چالاكی کورد گوڵیزار تاشدەمیر یەکێکە لەوان. سیاسەتی چەپەڵ کە دیکتاتۆرهتیی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەم دواییانەدا لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەورووپا لهگهڵ هێزە نێودەوڵەتییەکانی دەکات، ڕوون و لەبەرچاوانە. دەوڵەتی نەرویجیش سهری بۆ ئەم سیاسەتە فاشیستانهیهی ئەردۆغان دانهواندووه.»
کەجەدەکەی ئەورووپا دەستنیشانی کرد کە نەرویج ئەو پەنابەرانەی لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵاتوون، ڕادەستی بکوژەکانیان دەکاتەوە و بەو شێوەیەش دەبێتە هاوبەشی شەڕ و سیاسەتی چەپەڵ لە دژی کوردان.
لە ڕاگهیهندراوهكهی کەجەدەکەی ئەورووپادا هاتووه: نەرویجیش بەشداری سیاسەتەکانی گرتن، سنوورداشکردنەوە، سنوورداکردنی ژیان و کریمیناڵیزەکردنی سیاسەتمەدارانی کوردی كردووه.
«ئێمە وەک کەجەدەکەی ئەورووپا و تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا (تەژەکە-ئەورووپا)، ڕادەستکردنەوەی ژنە سیاسەتمەدار و چالاکی کورد گوڵیزار تاشدەمیر بە تورکیا شەرمەزار دەکەین. ئێمە لە سەلامەتی ژیانی تاشدەمیر بە گومانین.»
کەجەدەکەی ئەورووپا و تەژەکەی ئەورووپا، داوایان لە پەرلەمان و پێکهاتەی دۆستانی کورد کرد کە لە ٥ی تەمووزەوە، لە بەردەم کونسوڵخانهكانی نەرویج، چالاکی شهرمهزاركردن ئەنجام بدەن.
s.m