کەجەدەکەی ئەوروپا: بەرخۆدان تاکە ڕێگایە

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا/  KCDK-E) دوای هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و کشاندنەوەی هێزە ئەمریکییەمان لە سنوور، بانگەوازی کرد کە بە ڕۆحی کۆبانێ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکەی ئەوروپادا هاتووە، هاوپەیمانییەتی فاشیستیانەی ئاکەپە-مەهەپە، ئەرگەنەکۆن و په‌رینچه‌ك بە سەرکێشی ئەردۆغان دەیەوێت بە شەڕ و قڕکردن کوردستان داگیر بکات.

کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئامانجی ئەو هاوپەیمانیەتییە بۆ شەڕ، لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەیە و ئاماژەی بەوەش کرد، چەتەکانی داعش و ئەلنوسەرە-ش لەناو ئەو هاوپەیمانییەتییەدا هەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو بلۆکەی دژی کورد دەیەوێت گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی گشتگیر بخنێکێت، ئامادەکاریی شەڕێکی گشتگیر دەکات. وەکو عەفرین، وەکو کۆبانێ دەیانەوێت شەڕ بکەن و داگیرکەری بکەن. لەبەر ئەوە دەبێت گەلەکەمان لەدژی ئەو هەنگاوانەی ئەردۆغانی دیکتاتۆر بە ڕۆحێکی سەفەربەریی وەڵام بداتەوە و حەسرەتی بەدەستهێنانی ئامانجە قڕکارییەکان لە دڵیاندا عاسی بکەن".

کەجەدەکەی ئەوروپا ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت ئاسوری-سریانی، کورد، ئەرمەن، کلدان، ئێزدی، عەلەوەی و عەرەب، هەموو گەلان بزانن هەڕەشەیەکی گەورەیان لێ دەکرێت، لەبەر ئەوەش لە هەر ناوچەیەکی جیهان بن، خاک و شکۆی خۆیان بپارێزن، بەو تێگەیشتنەوە سەفەر بن.

هەروەها ئەوەش هاتووە: "بانگەوازی بۆ هەموو کەسێک دەکەین کە بە ڕۆحی کۆبانێ هەستنەسەرپێ و لە هەر ناوچەیەکی جیهان بن بەرخۆدان بکەن، بە سەفەربەریی هەڵسوکەوت بکەن. بەرخۆدان تاکە ڕێگەیە، لەدژی هەڕەشەکانی قڕکردن و داگیرکارییەکانی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تاکە ڕێگە تێکۆشانە".