کەجەکە: ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ شەنگال، گەریلاکانمان دەکشێنینەوە
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ئارامی بۆ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال ده‌كێشینه‌وه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ئارامی بۆ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال ده‌كێشینه‌وه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌لومه‌رجی ٣ی ئابی ٢٠١٤ له ئارادا نه‌ماوه و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی خۆی ڕێكخستووه، هه‌روه‌ها ئارامی و ئاسایشی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری سه‌قامگیر بووه، بۆیه هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال ده‌كێشینه‌وه.
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: بێ شك و گومان، له باكوور، له ڕۆژئاوا، له باشوور، له عێراق و هه‌ر شوێنێكی دیكه، هێرش بكرێته سه‌ر ئێزدییه‌كان، ئێمه له لای ئێزدییه‌كان ده‌بین. گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له قڕكردن ڕزگار بكه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانیان له شه‌نگال كرد.
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گه‌ریلا به دڵێكی خۆش و ئارام، ئامانجی خۆی به‌ده‌ستهێناوه و له شه‌نگال ده‌كشێته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه:
به‌رخۆدانی گه‌ریلا له شه‌نگال بووه‌ته به‌رخۆدانی مرۆڤایه‌تی
داعش كه دوژمنی مرۆڤایه‌تییه، به پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په مووسڵی داگیركرد، دواتریش هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال. قڕكردنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا سه‌پاند كه ئێزدییه‌كان پێی ده‌ڵێن «فه‌رمانی ٧٤». سه‌ره‌تا ١٢ فیداكار له به‌رانبه‌ر ئه‌م قڕكردنه ده‌ستێوه‌ردانیان كرد و دواتریش گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژاستار و یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه ڕێیان له قڕكردن گرت. گه‌ریلاكان به‌م شێوه‌یه مرۆڤایه‌تییان له گوناهێكی ههرهقورسی زاڵم، بێ ڕه‌حم، دڕنده و قڕكه‌ر ڕزگار كرد. به‌رخۆدانی گه‌ریلا له شه‌نگال بوو به به‌رخۆدانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. گه‌ریلاكان نه‌یانهێشت كه دوژمنی مرۆڤایه‌تی (داعش) له شه‌نگال ببێته سه‌رده‌ست و دواتریش شاره‌كه‌یان له‌وان پاككرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق مووسڵی كۆنتڕۆڵ كرد، چه‌ته‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال ده‌رخران.
شه‌نگال و حكوومه‌تی عێراق دیداریان ساز كرد
دوای ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكان ئێزدییه‌كانیان له قڕكردن ڕزگار كرد، شه‌نگال وه‌رچه‌رخا بۆ كێشه‌یه‌كی هه‌موو مرۆڤایه‌تی. نه‌ك ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان، مرۆڤایه‌تی به هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان كرد كه باوه‌ڕییه‌كی هه‌ره‌دێرینی مێژووه. ئێزدییه‌كان په‌ندیان له مێژووی خۆیان و فه‌رمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ وه‌رگرت و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه قڕنهكرێن، خۆیان كرده كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیی ڕێكخراو. ئه‌و ٤ ساڵه‌ی دوایی، ئێزدییه‌كان سه‌رله‌نوێ خۆیان له‌نێو ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئازاده‌دا ئافراند. دوای ئه‌وه‌ی داعش له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال به‌ته‌واوی ده‌رخرا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییان دروست كرد و هه‌وڵیاندا كێشه‌كانی خۆیان له ڕێی دیدار چاره‌سه‌ر بكه‌ن. حكوومه‌تی عێراقیش به په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان له شه‌نگال، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێزدییه‌كان بداته‌وه، ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كرد.
گه‌ریلا به دڵێكی خۆش و ئارام ئامانجی خۆی سه‌رخستووه و ده‌كشێته‌وه
ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشانیان كرد كه له دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری داواكارییه‌كانیان ڕه‌خساوه. دوای ئه‌وه‌ی داعش له هه‌رێمه‌كه له‌نێوبرا، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێزدییه‌كانیش نه‌ما. مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و بارودۆخی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد گومانه‌كانی له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایش نه‌هێشتووه. له‌به‌رئه‌وه، هه‌لومه‌رجی كاتی ده‌ستێوه‌ردانی گه‌ریلا له شه‌نگال، له ئارادا نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ند هێزی دیكه هه‌وڵده‌ده‌ن كوردان و عێراق به‌گژ یه‌كدا بكه‌ن. هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق كه گوێ به سیاسه‌تگه‌لێكی وه‌های ده‌وڵه‌تی تورك نادات و به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی ده‌كات، وه‌های كرد كه ئێمه هه‌بوونی هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگێنینه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێزدی وه‌رچه‌رخاون بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕێكخراو، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه بتوانن له شه‌نگال خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارییهدیموكراتییهكانی ئێزدییه‌كان ده‌كات و له بابه‌تی ئاسایش و ئارامی ئێزدییه‌كان به ئه‌رێنی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بڕیارمان دا كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال بكشێنینه‌وه. گه‌ریلا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له قڕكردن ڕزگار بكات ده‌ستێوه‌ردانی له شه‌نگال كرد. گه‌ریلا به دڵێكی خۆش و ئارام كه ئه‌م ئامانجه‌ی خۆی سه‌رخستووه، له شه‌نگال ده‌كشێته‌وه.
له هه‌ر شوێنێك بێت، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه ئێزدییه‌كان ده‌پارێزێت
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له بابه‌تی ئێزدییه‌كان هه‌ستیار بووه. به‌تایبه‌ت ڕێبه‌ر ئاپۆ له بابه‌تی ئێزدییه‌كاندا زۆر هه‌ستیاره و بۆ پاراستنی ئێزدییه‌كان هه‌میشه هۆشداری به بزووتنه‌وه‌كه‌مان داوه. وته‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی بۆ ئێمه هه‌میشه بوونه‌ته ڕێنوێنی. بێ شك و گومان، له باكور، له ڕۆژئاوا، له باشوور، له عێراق و هه‌ر شوێنێك بێت، هێرشێك له دژی ئێزدییه‌كان بكرێت، ئێمه له لای ئێزدییه‌كان ده‌بین. به‌ڵام ئێستا هه‌بوونی حكوومه‌تی عێراق له مووسڵ و ده‌وروبه‌ری شه‌نگال و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان، ده‌ریده‌خات كه ئێستا پێویستییه‌كی به‌م شێوه‌یه نییه. ئێمه بڕوامان وایه كه كاراكته‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ڕێكخراوی ئێزدییه‌كان، هێزی خۆپاراستنیان، مامه‌ڵه‌ی ئه‌رێنیی حكوومه‌تی عێراق و وریایی مرۆڤایه‌تی، كێشه‌كانی ئێزدییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئێمه سوپاسی هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه له شه‌نگال پشتگیریی تێكۆشانی دژ به داعش-یان كرد. ئێمه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له تێكۆشانی ژیانی دیموكراتی و ئازادی ئێزدییه‌كان شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها هه‌موو شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی خۆپاراستنی ئێزدییه‌كان كه له ڕزگاركردنی شه‌نگالدا شه‌هید بوون، ده‌كه‌ینه‌وه.
s.m