کەجەکە: ئێمە دەنێرین مرۆڤایەتی کە ٢ی تشرینی دووەم دەڕژێنە سەرشەقامەکان

سڵاو لە مرۆڤایەتی دەکەین کە ٢ی تشرینی دووەم/١١ی سەرماوەز. لە تەواوی جیهان هەڵدەستێتە سەرپێ ئاماژەش دەکەین، پشتیوانیان لە سەربنەمای ڕزگارکردنی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئازادکردنی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن ڕۆڵێکی گرنگە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە لەبارەی چالاکییەکانی ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر لەدژی ڕۆژئاوا، وەکچۆن گەلی کورد هەڵدەستێتە سەرپێ، مرۆڤایەتی دیموکراتیکیش پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکات. مرۆڤایەتی، کورد و دۆستەکانیان ئەو پشتیوانییە لە ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو شوێنێکی جیهان نیشان دەدات. سڵاو لە مرۆڤایەتی دەکەین کە ٢ی تشرینی دووەم لە تەواوی جیهان هەڵدەستێتە سەر پێ  ئاماژەش دەکەین، پشتیوانیان لەسەر بنەمای ڕزگارکردنی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئازادکردنی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە لەو باوەڕداین کە کورد و دۆستەکانی و مرۆڤایەتی دیموکراتیک لە ٢ی تشرینی دووەمدا بە بەهێزترین شێوە هەڵدەستنە سەر پێ و ڕاستیی 'دنیایەکی تر مومکینە' ئەوەی کە لە ڕۆژئاوال جێبەجێ دەکرێت، بیکەینە هیوایەک بۆ هەموو جیهان.

لە هەستانەسەرپێی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، هەوڵ و ڕۆلی هونەرمەندانی کورد و هونەرمەندانی دیموکراتیک لە هەموو شوێنێکی جیهان گرنگە. هەربۆیە بە ڕێزەوە سڵاو لە هونەرمەندانی کورد و ئەو هونەرمەندانەی لە هەر شوێنێکی جیهاندا بوونەتە ویژدانی مرۆڤایەتی دەکەین.

تێڕوانینی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە، کاتێک بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە و هەڵوێستێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند. ئەو هەڵوێستەی هونەرمەندان کە ویژدانی گەلی کوردن خوڵقێنەری ژیانی نوێن، لە یەکێتی گەلی کورد و تێکۆشانی هاوبەش کاریگەریان دەبێت. هیچ بزووتنەوەیەکی سیاسی کورد ناتوانێت هەڵوێستی هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و نووسەران لەبەرچاو نەگرێت، چونکە ئەوان داهێنەر و هەستی دواڕۆژی گەلی کوردن. ئەگەر هونەرمەندانی کورد ویژدانی گەل بن، ئەوکاتە بەرپرسیارییەتی هێزە سیاسییە کوردییەکانە کە لەو چوارچێوەیەدا بجولێنەوە.

گردبوونەوەی هونەرمەندانی کورد بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، هەڵوێستە هاوبەشەکەیان بۆ بەرخۆدێران، گەلی کورد بە تایبەتی و گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بوەتە ورەیەکی بەرز. سڵاو لە هەموو هونەرمەندانی کورد بۆ ئەو هەڵوێستەیان. جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە هەڵوێستەکەیان لە تێکۆشانی ئازادی کورد سەرچاوەی بنەڕەتی بەخشینی هێزە؛ سڵاو لە هەوڵێستەیان دەکەین و هیوای سەرکەوتن لە کار و هەوڵەکانیان دەخوازین. یەکێتی هونەرمەندان و سەرکەوتنیان لە خولقاندنی هەستی هاوبەشی کورد دەبێتە سەرکەوتنی گەلی کورد".