کەجەکە: سوپای تورکیا توانای بەرنگاربوونەوەی گەریلاکانی نییە

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێووبەریی کەجەکە ، گەریلاکان لە باکوور وباشووری کوردستان گورزی کەمەرشکێنیان لە سوپای تورکیا دواوە و ئەو سەرکەوتنانەی بەرزنرخاند.

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە بەیاننامەێکی بڵاو کردەوە  وئاشکرای کرد ، هێزی گەریلا لە زۆر شوێندا گورزیان لە سوپای تورکیا داوە.

کەجەکە ئاماژەی بە چالاکییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا ووتی، " سوپای تورکیا چی لەدەست دێت بابیکات ، لەکام تکنیکی شەڕ کەڵک وەردەگرێت با بەکاری بهێنێت، ناتوانێت لەهەمبەر گەریالا گیانفیداکاندا بەرگری بکات."

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەرکەوتنی گەریلاکان لەدژی سوپای تورکیا لە باکوور وباشووری کوردستان بڵاوکردەوە.

دەقی بەیاننامەکەی کەجەکە:    

گەریلاکانمان کە  گیانفیدایانی ڕێبەر ئاپۆ  و گەلەمان، بەهاتنی وەرزی بەهار زنجیرە چالاکیی زۆریان لەدژی هێزی فاشیست ئەنجامداوە، لەو چالاکییانەدا سەدان سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، لەم هەفتەیەدا لە ئاگری، لێلیکان و ئەڤدلکۆف-ی زیاتر لە ٧٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و بەم شێوەیە وەڵامێکی توندیان دابە دەسەڵاتدارانی ئالەپە ومەهەپە  لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. دوژمن لە هێرش کردنەسەر برادۆست تووشی پەشیمانی بووە.

ئەو چالاکییانە سەلماندییان کە گەریلاکان بە پێشکەوتووترین تەکنیکەکانەوە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەدەنەوە، بۆیە گەریلا  لە چالاکی هێرشکردندا ئەزمونی زۆری هەیە. بۆیە لەو چالاکییە گەورانەدا کەمترین خەساریان بەردەکەوێت.ئێمە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی سەرحەد و فەرماندەیی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەکەین، لە گردی لێلیکانی ناوچەی برادۆستیش هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجام دەدرێت.

' سوپای تورکیا لەبەرانبەر گەریلادا بێچارەیە'

لە لێلیکان وخواکورک ، سوپای تورکیا بە سەختی خۆیان دەربازدەکەن،

لە لێلکان و خواکورک ئەو سەربازانەی  کە لە چالاکییەکاندا زیندوو دەمێننەوە خێرا دەگوازرێنەوە و هێزی نوێ جێگەیان دەگرێت ،ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە دوژمن کەتووەتە ناوچە دۆخێکی سەختدا.

دوای ئەو چالاکییانەی لێلیکان دەبینرێت کە سوپای تورکیا هێزی ئەوەی نەماوە کە لەسەر عەرد شەڕبکات. هەرچی دەکات با بیکات، هەرچی دەیەوێت تەکنیکی پێشکەوتوو بابەکاربێنێت، سوپای تورکیا توانای بەرنگاربوونەوەی گەریلاکانی نییە، فاشیزمی  ئاکەپە و مەهەپە لە هەمو دەرفەتی خۆیان کەلک وەردەگرن تا سەربازەکانیان بنێرنەمەیدانەکانی شەڕ بۆ ئەوەی بەو شێوەیە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، لەبەرامبەردا بەبەرخۆدانی گەریلا وگەل کۆتایی  بەو هێرشانەی هێزە فاشیستەکان هێنا، فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە  هەموو سەربازەکانی بەکوشت دەدات، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا لەلایەن گەلانی تورکیاوە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

' هێرشەکانیان بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت'

ئێمە دەسخۆشیی و پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانی خواکورک دەکەین، کە بەو شێوەیە بە چالاکییەکانیان سوپای تورکیان خستووەتە ژێر فشار و توشی دارمانیان کردووە، بە ناوی گەلی خۆمانەوە جارێکی دیکە ئەو سەرکەوتنانە پیرۆز دەکەین ، و هیوادارین لە هەموو چالاکییەکانیاندا سەرکەوتوو بن.

ئاشکرایە کە ساڵانێکە فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە هێرشی گەل وگەریلا دەکەن، بەڵام بە بەرخۆدانی گەلەکەمان و چالاکی گەریلاکانمان تێکشکاندنی دوژمن مسۆگەر دەکەین. نە تەنیا گەلی کورد وگەلانی تورکیا بەڵکو هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هێزی فاشیست و دوژمنی دیموکراسی ڕزگار ببن.

ک-ش