کەجەکە: هەتاکوو دەرکردنی داگیرکەران بەرخۆدان بەردەوام دەبێت

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک و پیلانگێڕان هەموو لەناو دەبرێن و جەختییش دەکاتەوە"تا دەرکردنی داگیرکەران بەرخۆدان بەردەوام دەبێت".

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا سڵاوی لە خۆپێشاندانەکانی جیهانی ١٢ی ئەم مانگە بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ڕایگەیاند: بەناوی گەلی کوردەوە جارێکی دیکە سڵاو لەو مرۆڤە خاوەن ویژدانان و ئەخلاقانە دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕێبەرایەتی ئەمریکا و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ڕێککەوتن و لە ٩ی مانگ و کاتی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، لەدژی ناوچە خۆبەڕێوبەرەکانی باکور وڕۆژهەڵاتی سوریا و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستیان بە گەلەکۆمەیەکی نوێ کرد، بێگومان هێزەکانی دیکەش لەناو ئەم گەلەکۆمەیە بەشدارن، هێزەکانی مۆدێرنیتری سەرمایەداریی جارێکی دیکە دەیانەوێت کورد بکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، دەوڵەتی تورکیش خۆی پێشکەش دەکات و دەفرۆشێت، بەو شێوەیە دەیەوێت کوردەکان کۆمەڵکوژ بکات، بە سیاسەتی بێ ئەخلاقانە و فشاری فاشیستانە کە لە سەدەی ٢١ نەبینراوە، دەیانەوێت ئەو ئامانجە بپێکن، بە ئامێرە پێشکەوتووەکان کورد بەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژ دەکەن، لە بەرامبەر ئەو گەلەکۆمەیەدا ویژدانی مرۆڤایەتی سەری هەڵدا و لە ١٢ی ئەم مانگە ملیۆنان کەس بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕژانە مەیدانەکان، جارێکی دیکە سڵاو لەو مرۆڤایەتییە دەکەین.

هەروەها، هاتووە: لە بەرامبەر ئەو گەلەکۆمەیە کوردیش هەستایە سەرپێی و لەدژی ئەو هێرشانە نیشانیاندا کە جارێکی دیکەش لە بەرامبەر گەلەکۆمە بەرخۆدان دەکات، ئەرگە ناڕەزایەتی نیشان نەدرێت، ئەو گەلەکۆمەیە کە لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان دووبارە دەکرێتەوە، گەلی کورد ئەو ڕاستییەی بینی و بە هەستی یەکێتی نەتەوەیی هەستایە سەرپێ.

گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو داگیرکەرییە لەناو دەبەن

لەبەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهای قورسیان داوە و بە قارەمانەتی بەرخۆدان دەکەن، تا گەلانی جیهان پشتیوانی ئەو بەرخۆدانە بکەن، ئەو بەرخۆدانەش بە باوەڕییەوە بەردەوام دەکات، وەک وتەبێژی قەسەدەش وتوویەتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گەلەکۆمەکەران بڕیاری ئەو شەڕەیان داوە، بەڵام گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاری کۆتاییپێهاتنی دەدەن، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەرخۆدانی خۆیان بۆ دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراتی ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بەجێی دێنن و تا دەرکردنی داگیرکەران بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

دەوڵەتی ڕۆمی و گەلەکۆمەکەران تێکدەچن

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هیچ چەک و تەکنیکێک لە ئازادیی و دیموکراسی گەل، لە بیرکردنەوەی و تێکۆشانیدا، ناتوانێت بەهێزتر بێت، بە تایبەت لەو گەلەکۆمە و هێرشە داگیرکارییانەدا کە ئەمڕۆ لەلایەن ویژدانی مرۆڤایەتییەوە شەرمەزار کراوە، چ چەکێک بەکار بهێنرێت ناتوانێت ئەنجامێک بەدەست بێنێت، ئەگەر بە شێوەیەکی مرۆڤانە و ویژدانی کە ڕەوایەتی و مافداریی لەگەڵ خۆی دێنێت پشتیوانی گەلەکەمان بکرێت، گەلەکەمان بەسەر دەکەوێت، گومان لە بەها مرۆییەکان و مێژووی مرۆڤایەتییە، وەک ڕۆمییەکان لە بەرامبەر مرۆڤایەتی تێکچوون، دەوڵەتی قڕکەر و مشەخۆر کە کورد پێی دەڵێت ڕۆمی و هەموو گەلەکۆمەکەران تێکدەچن.

بەرخۆدان هەر ڕۆژ بەهێزتر دەبێت

ئەوەش هاتووە: عەرەب، کورد، سوریانی، گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن، هێرشەکان چەندە بن، زیانەکان چەندە قورس بن، ئەو بەرخۆدانە هەر ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، گەلەکۆمەکەران چەندە هێرشیش بکەن، چەندە خۆیان بەهێز نیشان بدەن، چەندە زۆڵمەکانیان قورس بکەن، زیاتر لاواز دەبن و لەناو دەچن.

هەروەها هاتووە: گەلی هێژای ئێمە و گەلانی سوریا، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە کە هێرش دەکاتە سەرتان بەهێز نیین، بە پێچەوانە لەکاتی هەرە لاوازییدا دەژین، بەو هێرشانە دەیانەوێت خۆیان لەسەر پێ بهێڵنەوە، زیهنییەتی مشەخۆر و قڕکەر و سیاسەتی ئەوان هیچکات وەها نەکەوتووەتە تەنگەتاو کە نەتوانن بەردەوام بکەن، لەم ڕووەوە گەلی کورد، هێزە دیموکراتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دۆستان لە جیهان پێویستە لەدژی داگیرکەری، بە بڕیارەوە بەرخۆدان بەردەوام بکەن و ئەو هیرشانە تێکبشکێنن و زیهنییەتی مشەخۆریی قڕکەر لەژێر خاک بشارنەوە، شکاندنی ئەو داگیرکەرییە بە واتای پێکهاتنی تورکیای دیموکراتی، کوردستانی ئازاد، سوریای دیموکراتی و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتییە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی کەجەکە هاتووە: لەو چوارچێوەیەدا سڵاو لەو بەرخۆدێرانە دەکەین کە پشتگیریی ئەو بەرخۆدانە دەکەن، هەروەها سەرکەوتن بۆ تێکۆشانیان دەخوازین.