دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کوردستانیانی ئەورووپا (كهجهدهكه-ئهورووپا) بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم ئایهان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی،" ئیبراهیم ئایهان کە تەمەنی خۆی لەڕێگەی تێکۆشان وفیداکاریەوە دەربازکرد، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ئەیلوول/٢٩ی خەرمانان کۆچی دوایی کرد.
ئیبراهیم ئایهان لەشاری هەولێر-ی باشووری کوردستان بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئایهان لە بواری سیاسەتی دیموکراتیکەوە بەفیداکاری خەبات وتێکۆشانی دەکرد.ساڵانێکی زۆرلە بەندیخانە مایەوە ولەکاتی پارلمانتاریەتیدا سزای بەندیخانەی بۆبڕایەوە.سەرەڕای هەمووئەو فشارانەوە وازی لە تێکۆشان نەهێنا.
ئایهان ساڵی ١٩٦٩ لەناوچەی سێوەرەگ-ی ڕوحا لەداییک بوو،بەردەوام لەناو تێکۆشانی دیموکراسیدا بوو.بەئامانجی تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد بۆیەک چرکەش ڕانەوستا. دوای تێکۆشانی خۆی لەناو پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، لەناوهەدەپەدا درێژەی بە تێکۆشان دا.
ئەو مرۆڤێکی نموونەیی بوو کە بۆ ئاشتئ، دیموکراسی وئازادی گەلی کورد تێکۆشانی دەکرد. هاوڕێ وهەڤاڵ وشۆڕشگێڕکی ڕاستەقینە بوو.
ئایهان کە هیچکات خۆی لە فیداکاری لانەدەدا، بەهۆی فشارەکانی دەسەڵاتداریەتی ئەردۆغان-ی فاشیست چووە هەولێر. ئایهان کە باری تەندروستی باش نەبوو، لە تورکیا ڕێگەی پێنەدرا کە چارەسەربۆخۆی بکات وچووە هەولێر.
وەک کەجەدهکە-ئەورووپا سەری خۆمان لەهەمبەرتێکۆشانی قارەمانانە وسەرفەرازانەی ئیبراهیم ئایهان دادەنەوێنین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە وگەلەکەمان دەکەین.
ئێمە بەڵێن دەدەین کە خاوەنداریەتی لە تێکۆشانی ئیبراهیم ئایهان بکەین."
ک-ش