کەسوکاری بەرخۆدێران: چالاکی ڕەوایە و پشتیوانیانین

ناجی سومەلی کوڕەکەی لە مانگرتن دایە و سوات گونانا براکەی لە مانگرتن دایە ز ڕایانگەیاند، مانگرتن ڕەوایە و تا دوا هەناسە پاڵپشتییان لێ دەکەن.

ناجی سومەلی کوڕەکەی ٧٥ رۆژە لە مانگرتنی بێسنوور دایە و سوات گونانا براکەی ١٥٩رۆژە لە مانگرتنی بێسنوور دایە. لەبارەی ئەو ٧ هەزار زیندانییە سیاسییە، کە لە گرتووخانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان لە مانگرتندان قسەیان کرد.

"مانگرتن لە دژی کردەوەی دژە دیموکراتیکە و چالاکییەکی راست و ڕەوایە"

سومەلی رایگەیاند، چەندین ساڵە بە ناهەقی و ناڕەوایی کوڕەکەی لە گرتووخانەدایە. چەندین زیندانیی سیاسی کورد وەکو کوڕەکەی ئەو بەبێ هۆ و بێ بەڵگە، بە بریاری سیاسی دەستگیر کراون. زیندانیکراوەکان لە مافە دیموکراتییەکانیان بێبەش کراون و سومەلی راشیگەیاند: "ئەو توندووتیژییەی چەندین رۆژە بەرانبەر دایکانمان، هاوسەر و خوشکانمان دەکرێت، ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ دەرفەتێک بۆ تیکۆشانی دیموکراتی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەهێلدراوەتەوە. ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە  چالاکیی مانگرتن چالاکییەکی رەوایە، چونکە لەم وڵاتەدا سیاسەت و کردەوەی دژە دیموکراتیی فاشیزم جێگیر بووە، کە مافەکانی تێکۆشانی دیموکراتیکی نەهێشتووەتەوە".

سومەلی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و زوڵمانەشدا، پاڵپشتیی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن و وتی: "بۆ وەدەستهێنانی ئەو مافە دیموکراتییانە، کە مانگرتووان خستوویانەتەڕوو هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین. بەردەوام پاڵپشتییان لێ دەکەین. داواش لە دەوڵەت دەکەین یاساکانی خۆی جێبەجێ بکات".

"هەرکەسێک دەنگ بە ئاکەپە بدات هاوبەشی ئەو زوڵمەیە"

سوات گونانا براکەی سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە و ماوەی ١٤ ساڵە لە زیندایە. ١٥٩ رۆژە مانی گرتووە. سوات گونانا رایگەیاند، خوشکەکەشی لە چالاکی مانگرتن دا دەستگیر کراوە.

 

 گونانا ئاماژەی بەوەشکرد، بە بنەماڵەیی پشتگیریی لە چالاکی مانگرتن دەکەن و وتی: "ئاکەپە ئاینێکی بۆ خۆی دروست کردووە و بەناوی ئیسلامەوە زوڵم دەکات. ئەوانەی پشتیوانی لە ئاکەپە دەکەن دەبێت هۆشیار و ئاگادار بن. نابێت پشتگیری لە زوڵم بکەن. ئەوانەی پشتگیریی لەو زوڵمە دەکەن وەکو ئەوەیە خۆیان زوڵمەکە بکەن، ئەوانەی دەنگ بە ئاکەپە دەدەن  هاوبەشن لە کۆمەڵکوژییەکانیاندا".

ر.م