کەمپینی دژبە داگیرکاری دەوڵەتی تورک فراونتردەبێت

لە چوارچێوەیە بەرنگار بوونەوە و داکۆکی کردن لە خاکی باشوری کوردستان لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا، کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنی باشوری لە تۆری کۆمەڵایەتیەکاندا 'کەمپینی دژی بە داگیر کاری' خاکی باشوری کوردستانیان ڕاگیاند.

تادێت دەوڵەتی تورکیا هێڕش داگیرکارەیەکانی لەسەرخاکی باشوری کوردستان فراوان دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراق  لە بەرامبەر ئەو داگیرکاری و دەست درێژەانەی دەوڵەتی تورکیا بێ دەنگیان هەڵبژاردوە، ئەو دەست درێژ و داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکیا و بێ دەنگی هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم بووەتە هۆی  نارەزایەتی چالاکوانانی باشوری کوردستان.

سەرەتا چالاکوانان بەسەدان ئیمزایان لە سەر ئاستی کەسایتی ڕۆشنبیر و چالاک وانانی باشوری کوردستان کۆکردوە ئاراستەی پەرلەمانن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و داوایان کرد کە لە ئاست ئەوە داگیرکاریانەی دەوڵەتی تورکیا خاوەن هەڵوێست بن، لە دوای ئەو هەڵمەتە چالاکوانان لە ئیستادا کەمپینی دژ بە داگیر کاری لە تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا هەڵویست  خۆیان لەهەمبەر ئەوداگیرکاریانەدا نیشان دەدەن.

کەپمینەکە ٢ڕۆژە لە تۆری کۆمەڵایتی فەیسبووک  ڕاگەیەنراوە وتا ئیستا بە سەدان کەس بە شداریان کردووە. بەشداربووان لە ڤێدۆکانیاندا دەڵین: ئێمە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیان لەسەرخاکی باشوری کوردستان، ئێمە دژی خیانەتین، نەفرەت لە داگیرکاری، نەفرەت لە خاینەت.

ک-ش