گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف بە بەشداربوونی هەزار هاووڵاتی بەڕێوە دەچێت

گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداربوونی هەزار هاوڵاتی دەستیپێکرد. جەماوەر ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر هەڵسوکەوتی پۆلیسی ئەڵمانیان نیشاندا.

 

دوای ئەوەی ٢٦-ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورد لە شاری دینسلانکەنای ئەڵمانیا قەدەغەکرا، ئەمرۆ بە بەشداربوونی دەیان هەزارهاووڵاتی گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف دەستیپێکرد.

دەیان هەزار هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپاوە ئەمڕۆ خۆیان گەیاندە دۆسڵدۆرف و بەشداری گردبوونەوە بۆ ئازادیی  رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بوون.

ئەو گردبوونەوەیە لەلایەن پلاتفۆرمی عەفرینەوە ڕێکخراوە، کە لە ٩٣ ڕێکخراو و ناوەند پێکهاتووە.

چالاکوانان لە گردبوونەوەکەدا پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان بەدەستەوە گرت.

هەروەها دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە"، "ئەردۆغانی تیرۆریست" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" وترایەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا بە بەهانەی ئەوەی کە پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەڵمانیا قەدەغەیە هەوڵی دا هێرش بکاتە سەرخۆپیشاندانەکە، بەڵام چالاکوانان ناڕەزاییان پیشان دا و پاشەکشەیان بە پۆلیس کرد.

گردبوونەوەکە، بەرداوامی هەیە.